ئەمڕۆ یەکەم رۆژی هاوینە

بەپێی پێوانەیە فەلەکییەکان ئەمڕۆ یەکەم رۆژی وەرزی هاوینە لە نیوە گۆی باکووری گۆی زەوی.

ئەژی چەتۆ سەرۆکی کۆمەڵەی فەلەکناسانی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ” ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ی حوزەیرانی 2023 كاتژمێر 05:57ی ئێوارە دەستپێكی وەرزی هاوینە لە نیوە گۆی باكووری زەوی و دیاردەیەك روودەدات و ناسراوە بە (هەڵگەڕانەوەی هاوینە-Summer Solstice) كە تیایدا ماوەی رۆژ درێژ دەبێتەوە بۆ نزیكەی 15 كاتژمێر و شەویش كورت دەبێتەوە بۆ نزیكەی 9 كاتژمێر”.

باسیلەوەشکرد، “لەو رۆژەدا ماوەی نێوان زەوی و خۆر زۆرە نەوەك كەم و دووری نێوان زەوی و خۆر هەر بەرەو زیادبوون دەچێت تا دەگاتە (دوورترین خاڵ) یان (Aphelion) كە لە رۆژی4 ی تەمموز دەگاتە 152 ملیۆن و 100 هەزار كیلۆمەتر”.

ئاشکراشیکرد، “لە هەمان كات و رۆژدا لە نیوە گۆی باشووردا حاڵەتەكە بە تەواوی پێچەوانەیە، چونكە تیشكی خۆر سەردەكەوێت لە خولگەی كاوڕ بۆ هێڵی كەمەری زەوی، بەمەش بڕێكی كەمتر لە تیشكی خۆر بەر نیوە گۆی باشووری زەوی دەكەوێت، بۆیە لە نیوە گۆی باشوور ئەمە دەبێتە هەڵگەڕانەوەی زستانە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تێكڕای درێژیی وەرزی هاوینی ئەمساڵ 93 رۆژ و 15 كاتژمێر و 52 خولەك دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا: لە ماوەی 24 کاتژمێردا سێ هێرشی درۆنیمان تێکشکاند

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمیردا سێ هێرشی درۆنیان تێکشکاندووە. فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا…
زیاتر ببینە

وەزیری پەروەردە لەبارەی فرۆشتنی ئاژەڵ لەلایەن پەروەردەی سلێمانییەوە: سوپاستان دەکەین

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەبارەی فرۆشتنی ژمارەیەک ئاژەڵ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانییەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا سەرەڕای سوپاسی…
زیاتر ببینە

یەكپۆشی جلوبەرگی پێشمەرگە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە، بڕیاردرا یەكپۆشی جلوبەرگی پێشمەرگە بخرێتەبواری جێبەجێكردنەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە تێیدا هاتووە، بەسەرپەرشتی بۆردی چاكسازی…
Total
0
Share