لێکدانەوە ژمارەییەکان: بەرشلۆنە دەبێتە پاڵەوانی لالیگا و ڕیاڵ مەدرید سێیەم دەبێت

لێکۆڵێنەوەیەکی ژمارەیی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە دەکاتە یەکەم و سێیەمی لالیگا

پێگەی “FiveThirtyEight” لێکدانەوەیەکی ژمارەیی بۆ ئاستی یانەکانی خولی پلە یەکی ئیسپانیا کردووە و پێشبینی کردووە یانەی بەرشلۆنە نازناوی ئەم وەرزەی لالیگای بەدەستبهێنێت.

یانەکانی بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزەدا (2020/2021) بە قۆناغێکی هەستیاردا تێپەڕیانکردووە، تاوەکو ئێستا ئاستی پێکهاتەکانی زێدان و کومان جێگیرنییە، شارەزایان پێیانوایە ئەگەر دوو زەبەلاحەکە بەرەوپێشچوون بەخۆیانەوە نەبینن لەکۆتایی وەرزدا بەرانبەر یانە ئاست مامناوەندەکان دووچاری ئاستەنگی دەبنەوە.

بەپێی لێکدانەوەیەکی ژمارەیی ماڵپەڕی “FiveThirtyEight” ئەگەرەکانی سەرکەوتنی یانەی شاهانە لەسەدا 67 بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، هەروەها ئەگەرەکانی بەدەستهێنانی یەکێک لە چوار پلەی سەرەتای لالیگایان تەنها لەسەدا 65 دەبێت.

ئەگەر ئاستی یانەکان بەم گڕوتینەی ئێستا بەردەوامبێت، ئەتلەتیکۆ مەدرید بە کۆکردنەوەی 97 خاڵ دەبێتە پاڵەوانی وەرزی 2020/2021 و ڕیاڵ سۆسیداد و ڤیاڕیاڵ بە (83 بە 69) خاڵەوە دەکەونە پلەکانی دووەم و سێیەم، تەنانەت پلەی چوارەمیش بۆ یانەی ئیشبیلیە دەبێت بە کۆکردنەوەی 68 خاڵ، یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنەش دەکەونە پلەکانی شەشەم و حەوتەم و ناتوانن بەشداری ڕاستەوخۆی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بکەن، مەگەر یەکێک لەم دوو یانە زەبەلاحە نازناوی جامی شای ئیسپانیا بەدەستبهێنن.

لێکۆڵینەوەی پەیمانگا ئەمریکییەکە پێچەوانەی ئەم لێکدانەوەی پێشبینی کردووە، بەپێی ئەو داتا و ئامارانەی لە ڕێگەی کۆمپیوتەری ژیرەوە دەستیانخستووە، یانەی بەرشلۆنە بەکۆی 82 خاڵ بە ئەگەری لەسەدا 45 دەبێتە پاڵەوانی لالیگا بۆ وەرزی 2020/2021، نێوانیان لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید تەنها سێ خاڵ دەبێت.

پێشبینیەکانی “FiveThirtyEight” ئاماژەی بە سێیەم بوونی یانەی شاهانە کردووە بە ئەگەری لەسەدا 21 بە کۆکردنەوەی 71 خاڵ، بەڵام ئەوەی سەیرە کۆکردنەوەی ژمارە و لێکدانەوەی ئاستی پێکهاتەکە ڕێژەی لەسەدا 10ی وەک پاڵەوانی وەرز، لەسەدا 16 وەک دووەم و لەسەدا 18 بۆ پلەی چوارەم و لەسەدا 35 لە پلەکانی خوار چوارەمی پێبەخشیون.

بابەتی پێشتر

شاندی باڵای پارتی و یەکێتی لە کۆبوونەوەدان

بابەتی دواتر

بەهۆی سوارێزەوە دادگای پیرۆجیا لێکۆڵینەوە لە یوڤانتۆس دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share