خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، سێشەممە بە کاتی هەرێمی کوردستان

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئەمشەو، سێشەممە گەڕی شەشەم لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ دەستپێدەکات و چەندین یاریی یەکلاکەرەوە و چارەنوسساز ئەنجامدەدرێن.

لە کۆمەڵەی شەشەم، یانەی لازیۆی ئیتاڵی بەرانبەر کلەپ بروجی بەلجیکی و زینیتی ڕووسی بەرانبەر بوروسیا دۆرتمۆند یاریدەکەن، هەریەک لە یانەکانی دۆرتمۆند و لازیۆ و کلەپ بروج ئەگەری سەرکەوتنیان هەیە و بردنەوە تاکە ڕێگەیە بۆ بەدیهێنانی خەونەکانیان، بە پێچەوانەوە لە گەیشتن بە قۆناغی 16 شکستدەهێنن.

لە کۆمەڵەی حەوتەم یانەی بەرشلۆنە لە یاریگای خۆیدا میوانداری یوڤانتۆسی ئیتاڵی دەکات، سەرەڕای گەورەیی ناوی دوو جەمسەرەکە، بەڵام یارییەکە هیچ گرنگییەکی نییە و پێشوەخت هەردوو یانە سەرکەوتنیان بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکان بەدەستهێناوە، بەڵکو هەوڵەکان بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی گروپەکە دەبێت.

بەهەمان شێوە لە کۆمەڵەی پێنجەم یانەکانی چێڵسی و ئیشبیلیە سەرکەوتنیان مسۆگەرکردووە و ڕوبەڕوبوونەوەکانیان لە ڕووی ئەنجامەوە گرنگییەکی ئەوتۆی نابێت.

لە کۆمەڵەی هەشتەم ململانێی ئێسکشکێن لەنێوان یانەکانی مانچستەر یونایتد و پاریس سانت جێرمان و لایپزیچی ئەڵمانی دورستدەبێت، بردنەوە هەریەکێک لەم سێ یانەیە دەگەیەنێتە قۆناغە پێشکەوتووەکان.

زینیت سانت پترسبۆرگ – بوروسیا دۆرتمۆند (8:55)

لازیۆ – کلەپ بروج (8:55)

چێڵسی – کراسنودار (11:00)

ستاد ڕینس – ئیشبیلیە (11:00)

بەرشلۆنە – یوڤانتۆس (11:00)

دینامۆ کیێڤ – فرێنسڤارۆشی (11:00)

پاریس سانت جێرمان – ئیستانبوڵ باشاکشەهیر (11:00)

لایپزیچ – مانچستەر یونایتد (11:00)

بابەتی پێشتر

فەرماندەی پێشوی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا لە عێراق دەبێتە وەزیری بەرگری

بابەتی دواتر

کومان: توڕەم و ئەوەشم بە یاریزانان ڕاگەیاندووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەس نایەتە جێی دێمبلی

یانەى بەرشلۆنە بەنیاز نییە بۆ جێگەى دێمبلی هیچ یاریزانێک بکڕێت. بە پێی ڕاگەیاندنەکان، چاڤی ڕاهێنەر سەرباری ڕۆیشتنی دێمبلی،…
Total
0
Share