كەمال محەمەد ساڵح: 70 ملیار دینار بۆ كڕینی نەوتی سپی بۆ ماڵان تەرخانكراوە

وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت ڕایدەگەیەنێت، 70 ملیار دینار بۆ كڕینی نەوتی سپی بۆ ماڵان تەرخانكراوە و جەختیشدەكاتەوە لە 20ی مانگی ڕابردووەوە دەست بەدابەشكردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەكان كراوە.

كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت ڕایگەیاند، 70 ملیار دینار بۆ كڕینی نەوتی سپی بۆ ماڵان تەرخانكراوە

لە 20 مانگی ڕابردووەوە، دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەكان كراوە و پاڵاوگەی لاناز ڕۆژانە توانای پاڵاوتنی 75 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەیە، جگەلەوەش ڕۆژانە توانای بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 700 هەزار لیتر بەنزین و پێنج هەزار تۆن قیر و چەندین جۆری بەرهەمی دیكە هەیە و لە كاتژمێرێكدا توانای باركردن و ناردنی 240 مەتر سێجا نەوت و 270 مەتر سێجا گازوایل و 250 تۆن قیر و 330 مەتر سێجا بەنزینی هەیە.

بابەتی پێشتر

سودانی سەرجەم بڕیارەكانی سەردەمی كاربەڕێكەریی حكومەتەكەی كازمی هەڵوەشاندەوە

بابەتی دواتر

شاندێكی یەكێتی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری كرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی هەرێم هەواڵێك رەتدەكاتەوە

سەرۆكایەتیی هەرێم هەواڵی هەندێك لە میدیاكان دەربارەی داواكارییەكی پەیوەست بە وردەكاریی گرێبەستە نەوتییەكان رەتدەكاتەوە. راگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان…
Total
0
Share