بینیتێز دەگەڕێتەوە بۆ پریمەرلیگ

یانەی نۆتینگهام فۆرێستی ئینگلیزی تاوتوێی واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ ڕافا بینیتێزی ڕاهێنەری ئیسپانی دەکات.

لەم وەرزەدا یانەی نۆتینگهام فۆرێست لە کۆی هەشت یاریی شەش دۆڕاندن و بردنەوە و یەکسانبوونێکی تۆمارکردووە، لە ڕیزبەندیی یانەکانی خولی نایابی ئینگلیزیدا پلەی کۆتاییان گرتووە، لە کاتێکدا ئیدارەی یانە لە مێرکاتۆی هاوینەدا 160 ملیۆن پاوەندی لە کڕینی یاریزانی نوێ-دا بەگەڕخست.

ماڵپەڕی “تۆڵک سپۆرت” نووسیویەتی، ستیڤ کۆپەری ڕاهێنەر پێگەی مسۆگەر نییە و لە چەند کاتژمێر، یاخود چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەگەری دوورخستنەوەی بەهێزە، وەک شوێنگرەوەشی ئاماژە بە ناوی ڕافائێل بینیتێزی ڕاهێنەری پێشووی لیڤەرپوڵ، ئینتەر میلان، ڕیاڵ مەدرید کراوە.

ڕاهێنەرە 62 ساڵەکەی ئیسپانیا لە ئێستادا بێکارە، لە هەمان کاتدا نۆتینگهام فۆرێست یانەیەکی خاوەنی مێژووە و لە قۆناغی بونیادنانەوەدایە.

بابەتی پێشتر

پارێزگارێك لە ڕووداوێكی هاتوچۆ ڕزگاریبوو

بابەتی دواتر

مێسی و بارسا.. هیچ ڕووینەداوە و چاڤی قسەی خۆی کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share