پۆچتینۆ: مێسی باڵۆندۆر بەدەستدەهێنێت و مباپێ-ش دەمێنێتەوە

ماوریسیۆ پۆچتینۆ ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان پێیوایە مباپێ لە جێهێشتنی پاریس پەشیماندەبێتەوە و مێسی تۆپی ئاڵتون بەدەستدەهێنێت.

لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ماركا، پۆچتینۆی ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان باسی لە چەند پرسێكی جیاواز كرد.

پۆچتینۆ ئاماژەی بەوەدا ئیدارەی پاریس كاردەكات بۆ هێشتنەوەی مباپێ و بەدووریشی نەزانی لە ڕۆیشتن پاشگەزیبكەنەوە.

ڕاهێنەرە ئەرجەنتینییەكە وتیشی، “مێسی شایستەی بەدەستهێنانی تۆپی ئاڵتونە و ئەگەر ڕاهێنەریشی نەبوومایە هەر ئەوم دەستنیشان دەكرد”.

ڕاهێنەرەكەی پاریس هیواشیخواست لە یاریی كۆتایی چامپیۆنز لیگ ڕووبەڕووی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ببنەوە.

بابەتی پێشتر

زۆربەیان توركی بوون.. توركیا تۆڕێكی سیخوڕیی ئێرانی دەستگیركرد

بابەتی دواتر

پاڵاوتنی مۆندیال.. بەڕازیل و ئۆرۆگوای یاریی لوتكە دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی ناگەڕێتەوە بەرشلۆنە

ڤیرۆنیکا برۆناتی ڕۆژنامەنوسێکی بەناوبانگە و هاوڕێی خێزانەکەی مێسییە و چەندین جار زانیاری ورد لەسەر ژیانی ئەو یاریزانە بڵاودەکاتەوە.…
Total
0
Share