نرخی ئەمپێری موه‌لیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌م دیاریكرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای موه‌لیدە لە مانگی رابردودا (58) دینار بووە و بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان حەوت هه‌زار بۆ نۆ هه‌زار دینار دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، ” ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كۆبوه‌وه‌، به‌ گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بە (58) دینار دیاریكرا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “‌به‌ تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (130) بۆ (155) كاتژمێر كاریان كردوە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان حەوت هه‌زار بۆ نۆ هه‌زار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكه‌ جیاوازە به‌و پێیه‌ی به‌پێی ئه‌و پێوه‌ره‌ هه‌ژمارده‌كرێت كه ‌بۆ موه‌لیده‌كان دانراوه‌ و كاتژمێری كاركردنیان تۆمارده‌كات”.

ئاشکراشی کرد، ” نرخی ئه‌مپێری شوێنه‌ بازرگانییه‌كان و ناو بازاڕ زیاتر ده‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی زیاتر كاریان كردووه‌”.

 

بابەتی پێشتر

نووسینگەی قوباد تاڵەبانی لەسەر ئەو ژنەی لە لایەن خەسوویەوە سوتێندرا هاتەدەنگ

بابەتی دواتر

چی لەسەر قەتەر دەزانیت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەۆکی پەرلەمان: شەرمەزارییە لایەنی نەیاری هەرێم کەمتەرخەمیی خۆمان و نەبوونی دەستوورمان بیربخاتەوە

ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان جەخت لە ئامادەکردنی ڕەشنووسی دەستوور دەکاتەوە وەک “زەرورەتێکی حەتمی” دەڵێت، “مایەی شەرمەزارییە چەندجارێک…
Total
0
Share