کوێستان محەمەد دوایین هەنگاوەکان لە پرۆژە یاسای کار دەخاتەڕوو

کوێستان محەمەد

کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وردەکاری هەنگاوەکانی دەرچواندنی یاسای کاری خستەڕوو و ئاشکرایکرد دەیانەوێت یاسایەک دەربکەن لەگەڵ یاسای کاری وڵاتانی دیکە هاوتەریب بن.

کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، “ئێمە هەوڵمانداوە یاسایەکی کار دەربکەین کە لەگەڵ یاسای کاری وڵاتانی دیکە هاوتەریب بن، بۆ ئەمەش ویستوومانە لە هەموو هەنگاوەکانی دەرکردنی یاساکەدا رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی کار بە رێكخراوی کاری نێودەوڵەتیشەوە لەگەڵماندا بن و بەشدای وۆرک شۆپەکانمان بکەن”.

باسی لەوەش کرد، “ئێستا توانیومانە پرۆژە یاساکە ئامادەبکەین و رەوانەی ئەنجومەنی شورای بکەین، دواتریش ئەوان تێبینییەکانی خۆیان بڵێن و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی بکەن، بۆردی یاسایی ئەوانیش تێبینی خۆیان لەسەرداوە و دواتریش هەردوو نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و جێگری سەرۆکی ئەنجومەن تێبینی خۆیان لەسەردا و رەوانەی لای دکتۆرە ڤالایان کرد، ئەویش لە دوای داڕشتنەوەی دیسانەوە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد و دواتر بە کۆی دەنگ پەسەند کرا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە ئێستادا پرۆژەکە لە پەرلەمانی کوردستانە، خوێندنەوەیەکی  بۆ کراوە، کاری ئێمە لە وەزارەت تەواو بووە، ئەوەی ماوە بە دەنگدان یەکلایی بکاتەوە”.

بابەتی پێشتر

کاتی کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب دیاریکرا

بابەتی دواتر

زیانەکانی ئاگرەکەی پاڵاوگەیەکی نەوت ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share