کاتی کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب دیاریکرا

ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی رایگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییەکانی تایبەت بە کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب تەواوبووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی ئاشکرایکرد، چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب بە سەرپەرشتیی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و بە هاوکاریی وەزارەتی ڕۆشنبیریی عێراق، هەروەها ژووری بازرگانیی سلێمانی و کۆمپانیای ئەتڵەس دەکرێتەوە.

سەبارەت بە کاتی پێشانگاکە ڕایگەیاندووە، لە ماوەی 11 بۆ 27ی تشرینی دووەمدا پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە تاسڵوجە دەکرێتەوە.

لە پێشانگای کتێبی ئەمساڵدا 200 ناوەندی بڵاوکردنەوەی کوردی، عەرەبی و جیهانی بەشداریدەکەن، نزیکەی یەک ملیۆن کتێب دەخرێنەڕوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی عێراق ئامادەیە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوای پلەبەرزكردنەوە خەرجبكات؟

پەرلەمانتارێكی كورد بڕیاری وەزارەتی دارایی عێراق دەربارەی خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پاش گەیشتنی لیستی مووچە بە پلەبەرزكردنەوەوە ئاشكرادەكات.…
Total
0
Share