حکومەتی عێراق ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکەی نێوان بەغداد و هەولێر بڵاودەکاتەوە

میدیایی فەرمیی حکومەتی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی کانونی یەکەم، ناوەڕۆکی دواین ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.

لە ژمارەی ئەمڕۆیدا ڕۆژنامەی سەباحی فەرمیی حکومەتی عێراق بڵاویکردەوە، “بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کراوە، عێراق موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت، لەبەرامبەردا دەبێت هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوت و %50ی داهاتی خاڵە سنورییەکان ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی بکات”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “ئەم ڕێککەوتنە هەمان ئەو ڕێککەوتنەیە کە پێشتر لە حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدیدا لەسەری ڕێککەوتبوون، بەڵام هەندێک بڕگەی بۆ زیادکراوە، ڕێککەوتنەکە لە پرۆژە یاسای ساڵی 2021دا جێگیر دەکرێت و ڕەوانەی پەرلەمانی عێراق دەکرێت بۆ بڕیاردان لەسەری”.

ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد لەدوای پەسەندکردنی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی و ڕاگرتنی ناردنی بڕی 320 ملیارەکە بۆ هەرێم زیاتر بوو، لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا شاندێکی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم سەردانی بەغدادیان کرد.

دوای گەڕانەوەی شاندی هەرێم لە بەغداد لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و جەختیانکردەوە، ” بە هیچ شێوەیەک سازش لە ماف و شایستە دارایی و دەستوورییەکانی هەرێم ناکات و چاوەڕێی گەیشتنی بەشە بودجەی هەرێمە بۆ مانگی تشرینی یەكەم لە لایەن حکومەتی فیدراڵییەوە، کە تا ئێستا نەنێردراوە”.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەیەک پێنج کەس سوتان

بابەتی دواتر

مانگرتوانی سلێمانی، دەستپێکردنی خەباتی مەدەنی ٢٩ ساڵ پێش ئێستا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share