ئاگاداری خواردنەوە “دایت”ەكان بە!

هەندێك كەس پەنا بۆ خواردنەوە “دایت”ەكان دەبەن كاتێك دەیانەوێت بەكاربردنی شەكر كەمبكەنەوە، بەڵام پێدەچێت ئەو جێگرەوانە زیانبەخشتر بن لە شەكر.

ئەو خواردنەوانە ئەگەرچی وادەردەكەوێت كە بژاردەیەكی زیاتر تەندروستن، بەڵام ژمارەیەكی زۆر بەڵگە نیشانیدەدەن كە ئەو جۆرە خواردنەوە كەم شەكرانە زۆر باشتر نییە لەوانەی شەكریان تیایە. بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ خواردنەوەی لە تەمەنی پێگەیشتندا دەشێت زیان بە ئەركەكانی مۆخ بگەیەنێت، كێشەی مەترسیدار بۆ یادگە دروستبكات لە درێژ مەودادا، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی “زە سەن” بڵاویكردووەتەوە.

هەروەك توێژەران لە ویلایەتە یەكگرتووەكان دەڵێن، خواردنەوەیان زیان لە هاوسەنگیی خۆراك دەدات و ئەمەش دەبێتەهۆی زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە.

پرۆفیسۆر سكوت كانۆسكی یەكێك لە سەرپەرشتیارانی توێژینەوەكە لە زانكۆی باشووری كالیفۆرنیا ڕایگەیاند، لەکاتێکدا ئەنجامەکانمان مەرج نییە ئاماژە بەوە بکەن کە بە گشتی نابێت کەس خواردنەوەی کەم کالۆری بخواتەوە، بەڵام تیشک دەخاتەسەر ئەوەی کە بە بەردەوامی خواردنەوەی کاریگەریی درێژخایەنی هەیە.

لە توێژینەوەیەكی دیكەشدا توێژەران دەڵێن، ئەو جۆرە خواردنەوانە كێش زیاددەكەن، هیچ هۆكار و كاریگەرییەكی جێگیریان لەبارەی كاریگەرییان لەسەر دابەزاندنی كێش بەدینەكرد.

خواردنەوە گازییە دایتەكان ئەگەرچی شەكر و كالۆریی ڕاستەقینەیان تیانییە، بەڵام زۆرێك ماددە و پێكهاتەی دەستكرد و كیمیایی ناسروشتییان تیایە كە دەشێت وا لە جەستە بكات حەز بە خواردنی خواردنە كالۆری بەرزەكان و پڕ شەكرەكان بكات.

بابەتی پێشتر

مووچەی چوار مانگی ئەم توێژە بەیەكەوە خەرجدەكرێت

بابەتی دواتر

كاتی ڕاگەیاندنی ناوی خوێندكارانی وەرگیراو لە زانكۆ و پەیمانگەكان ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share