توێژینەوەیەكی نوێ كاریگەریی پلاستیك لەسەر تەندروستی ئاشكرادەكات

توێژینەوەیەكی نوێ كاریگەرییە نەرێنییە تەندروستییەكانی مایكرۆپلاستیك ئاشكرادەكات كە ساڵانە زیاتر لە 460 ملیۆن تۆنی لە سەرتاسەری جیهاندا لێبەرهەم دێت.

توێژەران گەیشتنە پەیوەندییە بەهێزەكانی نێوان ئەم پلاستیكە وردانە و كۆمەڵێك نەخۆشیی مەترسیدار وەك گرفتی منداڵنەبوون و شێرپەنجەی كۆڵۆن و لاوازی ئەركی سیییەكان.

لە توێژینەوەكەدا، تیمی توێژینەوەی زانكۆی كالیفۆرنیا لە سان فرانسیسكۆ، پێداچوونەوەیان بە سێ هەزار توێژینەوەی زانستی دەربارەی كاریگەریی مایكرۆپلاستیك لەسەر تەندروستی كرد.

ئەنجامەكان دەریخست، ئەم ماددە بچوكە، كە بە چاوی ئاسایی نابینرێت، دزەیكردووەتە ناو (هەوا، خاك، خۆراك و ئاو)، تەنانەت ناو جەستەشمان، لەگەڵ ئەوەشدا دەشێت بەردەوام مایكرۆپلاستیك بچێتە ناو جەستەمانەوە بەبێ ئەوەی هەستی پێبكەین لەڕێی هەناسەدان یان خواردن یاخود خواردنەوەوە.

مایكرۆپلاستیك چەندین كاریگەریی نەرێنیی لەسەر تەندروستی هەیە، لە كۆئەندامی هەرسدا، توێژەران پەیوەندیی نێوان ئەم ماددەیە و زیادبوونی شێرپەنجەی كۆلۆن دەرخستووە. هەروەها كاریگەری لەسەر كۆئەندامی زاوزێ دەركەوتووە، بەهۆی كاریگەری لەسەر هاوسەنگیی هۆرمۆنی و كەمكردنەوەی كوالێتیی سپێرم و كاریگەری لەسەر هێلكەدان. هەروەك بوونی لە منداڵداندا گرێدراوە بە دابەزینی كێش لەكاتی لەدایكبوون و زیادبوونی مەترسیی لەدایكبوونی پێشوەختە.

سەبارەت بە سییەكانیش، مایكرۆپلاستیك دەبێتەهۆی هەوكردن لە رێڕەوی هەناسەدان كە هۆكارە بۆ زیادبوونی نەخۆشییە درێژخایەنەكانی هەناسەدان، وەك هەوكردن و شێرپەنجەی سییەكان.

توێژەران دەڵێن، مایكرۆپلاستیك تەنها لە ناوچە شارستانی و پیشەسازییەكاندا نییە، بەڵكو لە سروشتە دوورەدەستەكانی وەك كیشوەری جەمسەری باشوور و زەریا قوڵەكانیشدا دۆزراوەتەوە، بەهۆی قەبارە بچوكەكەیەوە بە ئاسانی دەچێتە ناو جەستەوە و دەشێت لە بەشە جیاجیاكاندا وەك جگەر و منداڵدان و شیری دایكدا كەڵەكە بێت.

هۆشداریشدەدەن بەوەی بەرهەمهێنانی پلاستیك تا ساڵی 2060 دەبێتە دوو هێندە و دەگاتە 1.1 ملیار تۆن، ئەمەش مەترسییەكان لەبارەی كاریگەرییە تەندروستییە مەترسیدارەكەی زیاتر دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: سەربازانی جەنگی کەنداو زۆرترین مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی تێکچوونی دەمارییان لەسەرە

توێژینەوەیەکی پزیشکی دەریدەخات کە ئەو سەربازانەی بەشدارییان لە جەنگی کەنداودا کردووە، زۆرترین مەترسییان لەسەرە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە تای خوێنبەربوون: هەر گومانلێکراوێک بمرێت دەبێت هۆکارەکەی بسەلمێنرێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕێکار و ڕێنماییەکان، هەروەها زانیاری و هۆشیارییەکانی لەبارەی تای خوێنبەربوون بڵاوکردەوە، بەپێی بڕیاری وەزارەت…
Total
0
Share