“دۆنی پۆرتوگال” توڕەیی خۆی بە دیوارەکانی یوڤی ئارینا دامرکاندووەتەوە

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی ئەستێرەی یانەی یوڤانتۆس، توڕەیە و لە ئاستی خۆیی و یانەکەی ڕازی نییە، ئەم هەڵوێستەشی لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەدا بە ئاشکرا دەربڕیوە.

ماڵپەڕی فوتباڵ ئیتاڵیا و ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایانکردووە، دوای بردنەوەی یانەی یوڤانتۆس بە ئەنجامی (3-1) بەرانبەر یانەی جێنەوا، کریستیانۆ بەهۆی ئەوەی گۆڵی تۆمارنەکردووە زۆر توڕەبووە.

بەپێی زانیارییەکانی هەردوو سەرچاوەکە، دۆنی پۆرتوگال لەدوای یارییەکە توڕەیی خۆی بە ئاشکرا دەربڕیوە، درێسەکەی فڕێداوەتە سەرزەوی و یاریزانەکانی هاوڕێی بۆیان هەڵگرتووەتەوە، پاشان لەڕێڕەوی چوونە دەرەوە لە یاریگا بە بۆکس کەوتووەتە دیواری ڕاگری نێوان ژووری جلگۆڕینەکان و گەراجی ئوتۆمبێلەکان، هاواری کردووە و توڕەیی نیشانداوە، دواتر لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ژووری جلگۆڕینەکان قسەی لەگەڵ هیچ یەکێک لە یاریزانەکان نەکردووە و ڕوخساری دیاربووە کە بێزار و توڕەیە.

https://www.youtube.com/watch?v=Kt9dUULUldc

هۆکاری توڕەیی کریستیانۆ لە یوڤانتۆس بۆ دوو هۆکار دەگەڕێتەوە، یەکەمیان پەیوەندی بە پاڵپشتینەکردنیەوە هەیە بەرانبەر ئەو هەواڵ و زانیاریانەی باس لە فرۆشتنی دەکەن، دووەمیشیان پەیوەندی بە پلانەکانی یانەکەوە هەیە کە ئامادەنین لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 یاریزانی گەورە و کاریگەر بۆ هاوکاریکردنی دابین بکەن، هەموو ئەمانە لەلایەک و بەشدارنەبوونی لە تۆماری گۆڵ بەرانبەر جێنەوا یاریزانەکەیان گەیاندووەتە ئەو بارودۆخە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر چوارینه‌ی به‌رامبه‌ر کالیه‌ری تۆمارکرد‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 17ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئینته‌ر میلان سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر کالیه‌ری تۆمارکرد.…
Total
0
Share