دوو باشترین شۆفێری جیهان ناوی یەکدی ناهێنن !

پاڵەوانی بواری “فۆرمولا 1″، ماکس ڤێرشتاپن گلەیی لە لیویس هامیڵتۆنی ڕکابەری دەکات و بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، “هامیڵتۆن تەنانەت ناویشم ناهێنێت.”

ماکس ڤێرشتاپن، شۆفێری هۆڵەندیی تیمی “ڕێدبوڵ” بۆ جاری دووەم لەسەریەک ناسناوی پاڵەوانێتی جیهانی بەدەستهێنا، ئەوەش بووە جێی نیگەرانی لیویس هامیڵتۆنی بەریتانی شۆفێری تیمی مێرسیدس، کە پێیوابوو تیمی ڕێدبوڵ و شۆفێرەکانی بە ڕێگەی قێزەون پلەی یەکەمیان بەدەستهێناوە.

ڤێرشتاپن بە “مەیڵ ئۆن سەندەی” ڕاگەیاندووە، “خەڵکی پێیانوتم کە هامیڵتۆن ناوی من ناهێنێت، من وا فێرکراوم هەمیشە ڕێزی دەستکەوتی ڕکابەرەکانم بگرم، هیچ کێشەیەکم لەگەڵ ئەوەدا نییە کە لیویس بەدەستیهێناوە، چونکە یەکێکە لە باشترینەکانی فۆرمولا 1، ئەگەر ڕق و کینە لە نێوانماندا هەبێت، دڵنیابن لەلایەن منەوە نییە و بابەتەکە تاکجەمسەرە.”

بابەتی پێشتر

ئەو یانانەی سەرکەوتوون بۆ مۆندیالی یانەکان

بابەتی دواتر

یەکێک لە یاریزانە نوێیەکانی بەرشلۆنە دەیەوێت بڕوات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share