لەنێوان سەڵاح و مانێ چی ڕوویدا؟ ئەبو جەبەل نهێنییەکە ئاشکرادەکات

گۆڵپارێزی بەتوانای هەڵبژاردەی میسڕ، محەمەد ئەبو جەبەل وردەکاریی ئەو گفتوگۆیە ئاشکرادەکات، کە لە یاریی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لەنێوان محەمەد سەڵاح و سادیۆ مانێ و خودی خۆیدا ڕوویداوە.

لە دەستپێکی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، لێدانێکی سزا لە دژی میسڕ بۆ سەنیگال ئەژمارکرا، سادیۆ مانێ-ی ئەستێرەی لیڤەرپوڵ پەناڵتییەکەی جێبەجێکرد و شکستیهێنا، بەڵام پێش جێبەجێکردنی پەناڵتییەکە گفتوگۆیەکی توند لەنێوان ئەبو جەبەل و مانێ و سەڵاحدا ڕوویدا.

گۆڵپارێزەکەی میسڕ بە کەناڵی (MBC)ی ڕاگەیاندووە، “بەر لە جێبەجێکردنی پەناڵتییەکە، محەمەد سەڵاح هاتەلام و وتی، دڵنیابە مانێ پەناڵتییەکە جێبەجێدەکات، دڵنیاشبە بۆ لای ڕاستی ئاراستەدەکات، ئێستا دەمبینێت لەگەڵ تۆدا وەستاوم ،خێرا دێتە نێوانمانەوە و هەوڵدەدات یاریی بە دەروونت بکات”.

ئەبو جەبەل ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت، “لەم نێوەندەدا مانێ هاتە بەردەمم و وتی، بڕۆ ناو گۆڵەکەت، ئێستا پەناڵتیەکە بۆ لای چەپ جێبەجێدەکەم، لێرەدا سەڵاح پێیوت، با بزانین چی دەکەیت هاوڕێکەم، بۆلای چەپ ئاراستەی بکە، دڵنیابە ئەبو جەبەل سزات دەدات”.

مانێ پەناڵتییەكەی بۆ لای ڕاست لێدا و ئەبوجەبەل نەیهێشت گۆڵ تۆماربكات.

بابەتی پێشتر

(NBA) - مەیامی هیت، ویزاردزی تووشی دۆڕاندن کرد و سەن لە سەرکەوتنەکانی بەردەوامە

بابەتی دواتر

ئەگەر ئەتلەتیکۆ سیمیۆنی دووربخاتەوە کێ دەخاتە جێگەی؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ملیارێک خرایە سەر مێزی مێسی

سعوودیە دەستبەرداری خەونی یاریکردنی لیۆ مێسی لە شانشینی سعوودیە نابێت، بۆ ئەو مەبەستەش بڕێکی خەیاڵییان پێشکەشکردووە. ڕۆژنامەی “لیکیپ”ی…
Total
0
Share