کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان سبەینێ لە سلێمانی و ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت.
کەشناسی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، سنوورى پارێزگاى سلێمانى ئاسمانى لە پاشنیوەڕۆ و ئێوارە دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.
هەروەها سبەینێ ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور دەبێت، لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان ئاسمان هەورى تەواو دەبێت، لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى لە سەر بەشێک لە ناوچەکان ئەگەرى نمەباران هەیە، ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەرى نمەبارانى زیاترە.
هەروەها پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە.