جۆ بایدن ژمارەی ویلایەتەكانی ئەمریكای لێتێكدەچێت

جۆ بایدن سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا

سەرۆكی ئەمریكا رووبەڕووی مشتومڕ و گاڵتەپێكردن بووەوە بەهۆی وتارێك كە تیایدا دەڵێت “54 ویلایەت” لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هەیە، لە جیاتی 50 ویلایەتەكەی وڵاتەكەی، وەك ئەوەی كەناڵی فۆكس نیوز ئاماژەی پێداوە.

وتارەكە ئێوارەی هەینی رابردوو لە ئاهەنگی پێشوازیی پارتی دیموكرات لە بنسلڤانیا بوو، تیایدا بایدن شانازی خۆی بە سەركەوتنی حزبەكەی لە بەرگریكردن لە یاسای چاودێریی تەندروستیی ئەمریكی ناسراو بە “ئۆباما كەیر” نیشاندا، كە لە سەردەمی سەرۆكایەتیی باراك ئۆباما-دا دەرچوو.

وتی، بەهۆیەوە دیموكراتەكان زۆرینەی كورسییەكانیان لە كۆنگرێس بەدەستهێنا لە هەڵبژاردنی نوێكردنەوەی نیوە لە ساڵی 2018دا.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لەماوەی دەسەڵاتیدا هەڵمەتێكی گەورەی بۆ گۆڕینی “ئۆباما كەیر” ئەنجامدا، بەڵام دیموكراتەكان رێگرییان كرد.

بایدن وتی، “لە 2018دا شكستمان پێهێنان كاتێك ئەو هەوڵەیاندا. چووینە 54 ویلایەت”.

تۆم بیڤان، سەرۆكی RealClearPolitics گاڵتە بە وتەكەی بایدن و وتارێكی پێشتری باراك ئۆباما دەكات كاتێك ئەویش ویلایەتەكانی بە “57” ناوبردبوو و وتی، “پێدەچێت لە ساڵی 2008ەوە سێ ویلایەتمان لەدەستدابێت”.

هاوكات كۆلین بروت-ی رۆژنامەنووس بە تەنزەوە دەڵێت، “هەڵاوسان زۆر خراپە، بە ئاستێك كاریگەری لەسەر جوگرافیاش هەیە لای جۆ بایدن”.

لەوەتەی بووەتە سەرۆكی ئەمریكا هەڵە زمانەوانییەكانی و هەندێكجاریش جوڵە نامۆكانی بایدن بوونەتە پرس لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و جیهان.

دوایینجار هەفتەی رابردوو بوو كاتێك ناوی سەرۆك وەزیرانی نوێی بەریتانیای بە “رەشید سانوك” ناوبرد لەجێی ریشی سوناك.

بابەتی پێشتر

بەریتانیا.. لە ماوەی 90 رۆژدا 28 هەزار کەس مایەپووچ بوون

بابەتی دواتر

تەلەفۆنەکەی لیز ترەس هاککراوە و نهێنیی زۆری تێدابووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نەوت بە بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو نرخەكەی بەرزبووەوە و یەك بەرمیل نەوت بە سەروو 94 دۆلار مامەڵەی…
Total
0
Share