بڕیارێكی نوێ بۆ پشكنینی چاو لە كاتی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێریدا دەرچوو

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، پشكنینی چاو بۆ دەرهێنان و نوێكردنەوەی مۆڵەتی شوفێری ،لەناو بارەگای بەشی مۆڵەت پشكنینەكان ئەنجامدەدەن، چیتر لە نەخۆشخانەی (هلال احمر) ناكرێت.

فازل حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویكردەوە، سەرجەم هاوڵاتییان و سەردانیكەرانی بەشی مۆڵەتی شوفێری ئاگاداردەكەینەوە كە لیژنەی پشكنینی چاو بۆ دەرهێنان و نوێكردنەوەی مۆڵەتی شوفێری ،لەناو بارەگای بەشی مۆڵەت پشكنینەكان ئەنجامدەدەن.

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕاشیگەیاندووە، چیتر لە نەخۆشخانەی (هلال احمر) پشكنینی چاو بۆدەرهێنان و نوێكردنەوەی مۆڵەتی شوفێری ناكرێت بە تایبەتی لەكاتی دەوامی بەیانیاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: گەورەترین بازاڕی پیشەسازیی خۆراکی کوردستان ناوەڕاست و باشووری عێراق دەبێت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، کارگەکانی هەرێم دەبێت پلانی تۆکمە دابنێن تا بتوانن بەرهەمەکانیان لە بازاڕەکانی…
Total
0
Share