پەرلەمانتارێكی چێوەی هەماهەنگی: نرخی دۆلار بەرامبەر دینار كەمدەكەینەوە

پەرلەمانتارێكی چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان لە ڕێگەی پەرلەمانەوە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار كەمدەكەینەوە و حكومەتیش پابەند دەكرێت بە بڕیارەكەی پەرلەمانەوە.

عارف حەمامی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان ڕایگەیاند، سوورین لەسەر كەمكردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراق و پێشتر زیادكردنی بەهاكەی بە دەنگی پەرلەمان بووە هەربۆیە كاردەكرێت نرخەكەی جارێكی دیكە كەمبكەینەوە.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “زیادكردنی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بڕیارێكی حكومەت بووە كە ئەوەش وایكردووە كاریگەریی نەرێنی لەسەر ئابووری چینی هەژار و مامناوەند دروستبكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد شیاع سودانی لیژنەیەک بۆ چارەسەری کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم پێکدەهێنێت

بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی لاوەکی پێکدەهێنێت. جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی…
Total
0
Share