تۆم باراک گەیشتە بەغداد و بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆببێتەوە.
تۆم باراک، نێردەی دۆناڵد ترەمپ لە عێراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی X نووسیویەتی، دڵخۆش و شەرەفمەندم کە گەڕامەوە بەغداد و چاوم بە جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کەوت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ چاوم بە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەوێت، تاوەکو پەیامی پشتیوانیی سەرۆک ترەمپی بۆ حکومەتەکەی پێبگەیەنم، هەروەها گفتوگۆی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عێراق دەکەین لەسەر بنەمای ئاڕاستەیەکی نوێ.