گاتوسۆ: چاڤی گەورەیە و دوو بەرشلۆنە بوونی هەیە

درەنگانی ئەمشەو لە یاریگای “مێستایا” یانەی ڤالێنسیا میوانداریی بەرشلۆنە دەکات، جارێکی دیکە جینارۆ گاتۆسۆ ڕووبەرووی چاڤی هێرناندێز دەبێتەوە.

“ڕینۆی ئیتاڵی” دانی بەوەدا نا کە بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی ڕووبەڕووبوونەوەی بارسا بووە.

 

خۆشحاڵە و بەشەرەفی دەزانێت

“زۆر دڵخۆشم کە جارێکی تر چاڤی دەبینمەوە، ڕێزێکی زۆرم بۆی هەیە، ئەوە دەبێتە جێگەی خۆشحاڵی و شەرەف”.

 

کە یاریمان دەکرد

“کە یاریزان بووین، چاڤی یاریی دەکرد و منیش زۆر ڕامدەکرد، ئەو زۆر ڕاینەدەکرد، چونکە بەرامبەر بارسا قورس بوو تۆپەکە بگەڕێنینەوە، دوو وەرزشی تەواو جیاوازمان ئەنجامدەدا.”

 

چاڤی گەورەیە

“چاڤی ڕاهێنەرێکی گەورەیە، مێژوو لە بواری ڕاهێناندا تۆماردەکات، چونکە خاوەنی مێشکێکی گەورە و تایبەتە، ئەویش وەک من تۆپی پێی خۆشدەوێت.”

 

دوو بەرشلۆنە هەیە

“باسی دەرکردنی بارسا لە چامپیۆنزلیگ ناکەم، پێمباشە باسی تیپەکەی خۆم بکەم و ئێمەش وەک ئەوان کێشەمان هەیە، بەڵام ئەوان دوو بەرشەلۆنەن، ئەوەی لە لالیگا یاریدەکات بێشومار گۆڵ تۆماردەکات و ئاستی ناوازەیە”.

بابەتی پێشتر

گواردیۆلا هۆشداری دەدات: مانچستەر یونایتد دەگەڕێتەوە

بابەتی دواتر

"كوڕی هەر بەرپرسێك بێت دەستگیردەكرێت"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share