ئێستا زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشكردنی مووچە ئاشكرادەكات

سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی دەڵێت، وادەی دابەشكردنی مووچە نزیكبووتەوە و بەرپرسێكی وەزارەتەكەش روونیدەكاتەوە، كارەكانی پێش دەستپێكی دابەشكردن تەواوكراوە.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ناوەڕاست تا كۆتایی ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی یەكەم دەكرێت.

وتیشی، “هێشتا بڕیاری كۆتایی نەدراوە، هەركات بڕیاردرا گەنجینەكان و رای گشتی ئاگاداردەكرێتەوە”.

هاوكات حەسەن رەشید، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەكی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لیستی مووچەی زۆرینەی فەرمانگەكانیان بۆ هاتووە و پێداچوونەوەی پێداكراوە و ئامادەیە بۆ وادەی دابەشكردن.

ئەوەشی وت، “تائێستا هیچ وادەیەكمان لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە پێڕانەگەیەنراوە، رۆژێك بەر لە دابەشكردن، لە وادەكەی ئاگاداردەكرێینەوە”.

پێنجشەممەی رابردوو جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، بەمنزیكانە لەلایەن وەزارەتی دارییەوە خشتەی مووچە بڵاودەكرێتەوە.

 

بابەتی پێشتر

لاپۆرتا بە پەلە فریای چاڤی دەکەوێت

بابەتی دواتر

پارێزەری زیندانییانی بادینان: ئەو رۆژنامەنووسانە لە سلێمانی بوونایە بە سێ ڕۆژ ئازاد دەکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share