چوار كەس لە “سێگۆشەی بەرمۆدا” بوونە قوربانی

“سێگۆشەی بەرمۆدا” چوار هاوڵاتیی عێراقی كردە قوربانی.

چاڵێكی پڕۆژەی هێڵی ئاوەڕۆ ترسی لای دانیشتووانی قەزای سامەڕا دروستكردووە و بەهۆی گیانلەدەستدانی چوار كەسەوە كە تێیكەوتوون، خەڵكی ناوچەكە چاڵەكە بە “سێگۆشەی بەرمۆدا” ناودەبەن.

بەكر محەمەد شەریف قائیمقامی قەزای سامەڕا دەڵێت، “لە ماوەی 72 كاتژمێردا قەزای سامەڕا چەند رووداوێكی مەرگهێنی بەخۆیەوە بینیوە و كرێكارێك كەوتووەتە چاڵەكەوە و گیانیلەدەستداوە، دواتر دوو كەسی دیكە كەوتوونەتە هەمان چاڵەوە و كەسی سێیەم بەهانایانەوە چووە و هەوڵی رزگاركردنی داون، بەڵام ئەویش كەوتووەتە چاڵەكەوە و گیانیلەدەستداوە”.

بەپێی وتەی بەكر محەمەد شەریف، رووداوی گیانلەدەستدانی یەكەم “قەزا و قەدەر” بووە، بەڵام بەرپرسیارێتیی گیانلەدەستدانی سێ كەسەكەی تر دەخاتە ئەستۆی بەڵێندەری جێبەجێكاری پڕۆژەكە و جەختدەكاتەوە، “سەرپێچیی رێنماییەكانی كردووە و بەدەر لەو رێكارانەی دانرابوون، كاركردنی لە پڕۆژەكەدا دەستپێكردووەتەوە و بەو هۆیەوە سێ هاوڵاتی مردوون”.

بابەتی پێشتر

سەرچاوەیەك بۆ ئێستا: هەواڵی هێرشی داعش بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە راستنییە

بابەتی دواتر

ناسا وێنەی خۆر دەگرێت کە "پێدەکەنێت"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share