قەرزە دەرەکییەکانی عێراق بۆ نزیکەی 9 ملیار دۆلار دابەزیوون

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، قەرزە دەرەکییەکانی عێراق لەماوەی نێوان ساڵانی 2022 بۆ 2024دا دابەزینی بەخۆیەوە بینیووە و لە ئێستادا عێراق تەنها بڕی 8 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار قەرزی دەرەکی لاماوە.

وتەبێژەکەی حکومەتی عێراق لەبارەی شەفافییەتەوە قسەی کرد، دەڵێت حکومەت جەخت لە شەفافبوون دەکاتەوە لە بوارە داراییەکاندا، دەبێت ژمارە و رێژەکان بە خەڵک و پێگە هەواڵییەکان بدەن و وردەکارییەکەی خستووەتەڕوو.

لە ساڵی 2022دا کۆی قەرزە دەرەکییەکانی سەر عێراق 19 ملیار و 729 ملیۆن دۆلار بووە و لە ساڵی 2023دا قەرزە دەرەکییەکان 15 ملیار و 976 ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام لەمساڵدا بە نزیکەی بە رێژەی 50% دابەزینی بەخۆیەوە بینیووە و گەیشتووەتە 8 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار.

باسم عەوادی دەشڵێت، “هەنگاوە داراییەکان، بوونە هۆی راگرتنی ژمارەیەک قەرز بەهۆی دواکەوتن و بێبەرهەمبوونیانەوە، لەگەڵ رێکخستن و بەڕێوەبردنی قەرزەکان و وردبینیکردنیان و ئاڕاستەکردنیان بۆ دروستکردنی پڕۆژەی ستراتیژی.”

وتەبێژەکەی حکومەت باسی لەوەشکردوووە، ئەم هەنگاوانە رێگە خۆشکەرن بۆ زیاتر تێکەڵبوونی وڵات لەگەڵ رێچکەی ئابووری نێودەوڵەتی، حکومەت تەنها پرەنسیپی قەرزکردنی بەرهەمدار دەگرێتەبەر، کە بەشێوەیەکی کاریگەر دەبێتە هۆی زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆ.

وتەبێژی حکومەتی عێراق جەختیشیکردەوە، حکومەت ئامانجی بەردەوامبوونی هەیە لە ئەنجامدانی گۆڕانکاریی چۆنایەتی لە ئابوری عێراقدا، هاوتەریب لەگەڵ گەشەپێدانی بەرجەستە لە کەرتی خزمەتگوزاری و ژێرخانی و چاودێری کۆمەڵایەتیدا.

 

بابەتی پێشتر

ئەو خۆراکانەی باری دەروونی و کاری کۆئەندامی دەمار باشتر دەکەن

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ 21 ساڵ بەسەر رووخانی رژێمی پێشوودا تێدەپەڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێگری خەلیفەی داعش کوژرا

سەرۆکوەزیرانی عێراق کوشتنی والی و جێگری خەلیفەی چەکدارانی داعشی لە عێراق ڕاگەیاند و دەڵێت “ئەبو یاسر ئەلعیساوی” لە…
Total
0
Share