وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدا ئەو خوێندكارانەی لە وانەی زمانی كوردیدا دەرنەچوون بە دەرنەچوو ئەژماردەكرێن.
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردەی عێراق كە لە 24ی ئەم مانگە دەرچووێندراوە و تایبەتە بە وانەی زمانی كوردی لە تەواوی خوێندنگەكانی عێراق و تێیدا هاتووە، “ئەو خوێندكارانەی لە وانەی زمانی كوردیدا دەرنەچوون بە دەرنەچوو ئەژماردەكرێن”.
لەكاتێكدا پێشتر وەزارەتەكە بڕیاریدابوو هەر خوێندكارێك لە وانەی زمانی كوردیدا دەرنەچووبێت بە دەرنەچوو ئەژمارناكرێـت، بەڵام دوای فشاری نوێنەرانی كورد لە بەغداد ئەو بڕیارە ڕاستكردنەوەی بۆ كرا.