وەزارەتی نەوت بۆ کۆمپانیا بیانییەکان: دەبێت %85ی کرێکارەکانتان ناوخۆیی بن

وەزارەتی نەوتی عێراق پلانی وەزارەتەکەی بۆ جێگیرکردنی پسپۆڕییەکان بەپێی پێداویستیی کۆمپانیا نەوتییەکان پشتڕاست کردەوە، هەروەها کۆمپانیا بیانییەکانی پابەند کردووە بە زیادکردنی کرێکای ناوخۆیی بە رێژەی %85.

عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، “وەزارەتی نەوت رێز لە هەموو پسپۆڕییەک دەگرێت، هەروەها جەخت لەسەر گرنگی پسپۆڕی جیۆلۆجی دەکاتەوە وەک توخمێکی چالاکی گرنگ لە پیشەسازیی نەوتی عێراقدا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “کرێکارانی بیانی لە کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان کاتین کە رەنگە ماوەیەکی دیاریکراو بخایەنێت تا کارەکە تەواو دەبێت، هەروەها دەرفەتی هەمیشەییان پێنادرێت”.

جەختیشی لەوە کردەوە “وەزارەت هەمیشە کار بۆ رەخساندنی دەرفەت بۆ دەرچووان دەکات، لەوانەش پسپۆڕی جیۆلۆجی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەزهەر محەمەد: 48 ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئەمریکا متمانەی نێودەوڵەتی بە ئابوریی عێراق بەهێزدەکەن

ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند، 48ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئەمریکا متمانەی نێودەوڵەتی بە ئابوریی عێراق بەهێزدەکەن. مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری…
Total
0
Share