كاروان گەزنەیی: كابینەی نۆیەم پڕ كەموكورترین كابینە بووە

كاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم پڕ كەموكورترین كابینە بووە، بە جۆرێك هاوڵاتییان لە خراپترین جۆری ژیانكردنن بە تایبەت لە ڕووی خزمەتگوزارییە گشتییەكانەوە.

ڕاشیگەیاندووە، كەمكردنەوە و بڕینی مووچە، بەدەر لە ڕێنمایی و یاسا بەركارەكان، ئەمەش وایكرد هاوڵاتییان زیاتر لە 10 ملیار دۆلاریان بكەوێتە لای حكومەت، بەبێ ئەوەی هیچ بڕێكیان بۆ بگەڕێندرێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بە هەدەردانی ماڵی گشتی لە ئاستێكە وێنەی نییە بە جۆرێك كە بەپێی ڕاپۆرتەكانی دەستەی دەستپاكی، تەنها لە ماوەی دوو ساڵدا، نزیك بە 300 ملیار دینار پارە دیار نەماوە و بەهەدەر دراون.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، “زیادكردنی باج بە شێوەی تەخمینی و گرانكردنی بازاڕ دوو لە كارە لە پێشینەكانی كابینەی نۆیەم بوون، ئەمانە سەرباری نەبوونی خزمەتگوزارییەكانی كارەبا و نەوت و یەنزین و ئاوی پاك بەپێی پێویستیی هاوڵاتییان”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هاوكار و پشتیوانتان دەبم لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكان

بابەتی دواتر

واشنتۆن بۆ بەغداد: لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە هاوبەشەكانمان كاردەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حكومه‌تى هه‌رێم ته‌رمى كۆچبه‌ره‌ كورده‌كانى نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا ته‌رمی ئه‌و كۆچبه‌ره‌ كوردانه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ی 24ی مانگی ڕابردوو له‌ ئاوه‌كانی نێوان…
Total
0
Share