گەرمیان.. بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكەوە 12 كەس برینداربوون

هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری “جێب واز”ەوە، 12 كەس بریندار بوون كە ژن و منداڵیان تێدایە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی كانونی یەكەم، بەهۆی وەرگەڕانی جێب وازێک لە سنووری ناحیەی باوەنور لە نزیک گوندی پارێوڵا 12 کەس برینداربوون کە چەند بریندارێکیان منداڵ و ئافرەتن”.

هاتوچۆی گەرمیان ئەوەشی ئاشكراكردووە، “بریندارەکان بە مەبەستی چارەسەرکردن گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد لە ناحیەی باوەنور، بەهۆی سەختی برینەکەشیانەوە سێ لە بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشانەکانی سلێمانی کران”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەبەرد عومەر: هەرکەسێک زیاتر لە %75 جوانکاریی کردبێت ئامێری دەنگدان رووخساری ناخوێنێتەوە

بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمسیۆنی عێراق رایدەگەیەنێت، ئامێرەکانی خوێندنەوەی رووخسار، تاوەکو رێژەی %75 رووخساری ئەو کەسانە دەخوێننەوە کە…
زیاتر ببینە

وەبەرهێنانی ڕاپەڕین بۆ تەواوکردنی پرۆژەی کارگەی شەکر هەل دەدات بە وەبەرهێنەران

  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی ئیدارەی ڕاپەڕین مۆڵەتی وەبەرهێنانی لە لایەنی جێبەجێکاری پرۆژەی کارگەی شەکر وەرگرتووەتەوە و ئاگاداری سەرجەم…
Total
0
Share