بافڵ جەلال تاڵەبانی: هاوكار و پشتیوانتان دەبم لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكان

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق و سەرجەم وەزیرەكان دەكات و جەختیشدەكاتەوە، “یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان باوەڕی تەواوی بە هەماهەنگی و كاری هاوبەش هەیە لەپێناو سەرخستنی كارنامەی حكومەتی نوێ”.

لە پەیامەكەی سەرۆكی یەكێتیدا هاتووە، “بەبۆنەی دەستپێكردنی ئەركی نوێ و متمانەپێبەخشینتان لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پیرۆزباییەكی گەرمتان ئاراستە دەكەین و ئەمە سەرەتایەكی نوێ و هیوابەخشە بۆ جێبەجێكردنی ڕێكار و هەنگاوە دەستوورییەكان لەپێناو پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و بونیادنانی داهاتوویەكی سەقامگیر لە وڵاتدا”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختدەكاتەوە، “یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان باوەڕی تەواوی بە هەماهەنگی و كاری هاوبەش هەیە لەپێناو سەرخستنی كارنامەی حكومەتی نوێ، پڕۆسەی چاكسازی و بەهێزتركردنی پایەكانی دەوڵەتداری و بەندەش هاوكار و پشتیوانتان دەبم لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكان و پتەوكردنی پەیوەندییە نیشتمانییەكان كە ئەمەش خۆی لە پاراستنی مافە دەستوورییەكانی گەلی كورد و هەموو گەلانی عێراق و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی زیاتر و تەبایی و پێكەوەژیاندا دەبینێتەوە”.

سەرۆكی یەكێتی دەشڵێت، “هیوادارین حكومەتی نوێ وەڵامدەرەوەی خواست و ویستی هەموو لایەك بێت و بەرەو بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر هەنگاوبنێت و جارێكیتر پیرۆزبایی لە ئێوە و سەرجەم وەزیرە بەڕێزەكان دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم”.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی دەكات

بابەتی دواتر

كاروان گەزنەیی: كابینەی نۆیەم پڕ كەموكورترین كابینە بووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە دوا هەڵویستی راگەیاند

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق دوا هەڵوێستی خۆی لە بارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق…
Total
0
Share