عێراق پێشنیاز بۆ ئێران دەکات مامەڵە بە دینارەوە بکات لەبری دۆلار

راوێژکاری بازرگانیی باڵیۆزخانەی ئێران لە عێراق رایگەیاند، عێراق پێشنیاری بۆ کردوون بە دینار مامەڵە بکەن وەک جێگرەوەی دۆلار، ئەوەش بۆ کەمکردنەوەی ئەو فشارانەی گەنجینەی ئەمریکا دروستی کردووە لەسەریان.

عەبدولئەمیر رەبیهاوی لە کۆبوونەوەی ژووری بازرگانیی عێراق و ئێران رایگەیاند، فشارەکانی گەنجینەی ئەمەریکا رێگری لە عێراق دەکات کە دۆلار بۆ گواستنەوەی پارە بۆ ئێران بەکاربهێنێت، ئەمەش ناچاری دەکات دراوی بازاڕی ئازاد بەکاربهێنێت، کە 10% جیاوازە لە تمەنی دراوی فەرمیی ئێران و زیان بە بازرگانانیی ئێرانی دەگەیەنێت.

وتیشی، “بۆیە عێراق پێشنیازی بۆ کردووین سەرجەم مامەڵە بازرگانییەکانمان لە عێراق بکەین بە دینار، تەنانەت تورکیاش لە عێراق بە دینار مامەڵە دەکەن، بۆیە ئێمەش پێشنیازەکەمان بەرزکردووەتەوە بۆ بانکی ناوەندی و ئەم بابەتەش لە قازانجی ئێرانە بۆئەوەی سەرجەم بازرگانان مامەڵە بە دیناری عێراقییەوە بکەن لەبری دۆلار”.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر جێگری وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند کە عێراق سەرجەم قەرزەکانی گازی سەر وڵاتەکەی بۆ ئێڕان دابینکردووە بەڵام بەهۆی بوونی کێشە لە گواستنەوەی پارەکە ناتوانین ئێستا سوود لەو پارانە وەربگرین.

بابەتی پێشتر

دوایین ئاماری تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە عێراق

بابەتی دواتر

نەشتنی ددانەکانت بەر لە نوستن مەترسییەکی بکوژە بۆ تەندروستیی جەستەت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share