نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بایۆگرافی محەمەد شیاع سودانی بڵاوکردەوە

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بایۆگرافی محەمەد شیاع سودانی بڵاوکردەوە کە بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ کابینەی حکومەتەکەی پێشکەش بە پەرلەمان بکات و متمانەی پێبدرێت.

بە پێی ئەو زانیاریانەی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق، خەڵكی پارێزگای میسانە، خێزانەکەی سەر بە یەکێک لە هۆزەکانی پارێزگاکەیە، بڕوانامەی بەکەلۆریۆسی لە زانستە کشتوکاڵییەکاندا هەیە.

محەمەد شیاع سودانی، لە دوای رووخانی رژێمی پێشووی بەعس لە عێراق هاتووەتە ناو کاری سیاسییەوە، ماوەیەک پارێزگاری میسان بووە، ماوەیەکیش ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای میسان بووە.

محەمەد شیاع سودانی لەنێوان ساڵانی (2014- 2021) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بووە، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بووە و وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی و وەزارەتی دارایی بە وەکالەت بەڕێوەبردووە لە نێوان ساڵانی (2014-2018).

هاوکات لە نێوان ساڵانی 2010 – 2014  وەزیری مافی مرۆڤ بووە، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران و وەزارەتی کشتوکاڵی بە وەکالەت بەڕێوەبردووە و سەرۆکی دەزگای زیندانییە سیاسییەکان بووە.

لە ساڵی 2019 و دوای دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی یەکێک بووە لە کاندیدەکانی پۆستی سەرۆک وەزیران

 

بابەتی پێشتر

جوتیار عادل: بەمنزیكانە خشتەی مووچە رادەگەیەنرێت

بابەتی دواتر

فەرمی .. سوپەری ئیسپانیا 2023 لە سعوودیە ئەنجامدەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share