عێراق و ئیمارات هەماهەنگیی نێوانیان تاوتوێدەكەن

مستەفا كازمی و محەمەد بن زاید ئالنهیان

هەردوو شاندی عێراق و ئیمارات لە كۆبوونەوەیەكدا پتەوكردنی پەیوەندییەكان و هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێدەكەن.

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی نیسان لەمیانەی سەردانەكەیدا بۆ ئیمارات لەگەڵ محەمەد بن زاید ئالنهیان، شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی باڵای هێزە چەكدارەكان لە ئیمارات كۆبووەوە.

لە دیدارەكەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات، چۆنیەتی پتەوكردنی هەماهەنگیی هاوبەش لە زۆرێك لە كەرتەكاندا، جگە لە تاوتوێكردنی دۆخی ناوچەكە و، گەڕانەوەی عێراق بۆ گێڕانی ڕۆڵی میحوەری گرنگ لە هێمنی و سەقامگیری كرا، وەك ئەوەی نوسینگەی كازمی بڵاویكردوەتەوە.

دوابەداوی دیدارەكەش هەردوو شاندی عێراق و ئیمارات كۆبوونەوەیەكیان بەسەرپەرشتی كازمی و ئالنهیان ئەنجامدا و تیایدا هەماهەنگی لەبوارەكانی (وەبەرهێنان، وزە، ڕۆشنبیری، بازرگانی، گواستنەوە و خزمەتگوزارییەكان) تاوتوێكرا.

بابەتی پێشتر

گەرمیان.. زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسیدا دابەش دەکرێت

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یاداشتێک لەبارەی "هاوڕەگەزخوازەکان"وە پێشکەش دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share