لاپۆرتا بە فەرمی خۆی کاندیدکرد: مێسی چانسێکی دیکەمان پێدەدات

خوان لاپۆرتا، جارێکی دیکە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی بارسا کاندیدکردەوە

سەرۆکی پێشووی یانەی بەرشلۆنە و پارێزەری ناوداری هەرێمی کەتەلۆنیا، خوان لاپۆرتا جارێکی دیکە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی یانەی بەرشلۆنە کاندیدکردەوە.

ئەمڕۆ، دووشەممە خوان لاپۆرتا بە فەرمی پڕۆژەیەکی نوێ لەژێر نونیشانی ” گەڕاندنەوەی خۆشییەکان” و خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی یانەی بەرشلۆنە ئاشکراکرد.

سەرۆکە مێژووییەکەی ئازولگرانا لە وەڵامەکانیدا ئاماژەی بە بارودۆخی مێسی کرد و ڕیاگەیاند، ” مێسی بەرشلۆنەی خۆشدەوێت و ڕێزی یەکدی دەگرین، بەڵام تاوەکو ئێستا لەبارەی بەردەوامبوونیەوە قسەم لەگەڵدا نەکردووە، دڵنیام چانسێکی دیکە دەداتە یانەکەمان، ئەگەر هەڵببژێردرێم لەگەڵیدا قسەدەکەم و دەرفەتی پێدەدەین، دەشزانین ئۆفەری پێگەیشتووە، لە ساڵی 2006 ماسیمۆ مۆراتی 250 ملیۆنی پێشکەشکردین، بەڵام ئێمە ڕەتمان کردەوە و خودی یاریزانەکەش ڕەتیکردەوە، ئەو یاریزانێک نەبووە بۆ پارە بژی، کاتی ئەوەدێت پێشنیازی خۆمانی بۆ بکەین و ئێمە باشدەناسێت، هەرگیز خیانەت و گزیمان لێنەکردووە و لە یەکەم ڕۆژی هەڵبژاردنمدا پڕۆژەی یانەکەمانی بۆ ڕووندەکەمەوە بەتایبەت لەڕووی داراییەوە”.

خوان لاپۆرتا، کاندیدی سەرۆکایەتی یانەی بەرشلۆنە و پڕۆژەکەی

لە بارەی گەڕانەوە بۆ بارسا، دەڵێت، ” دەمەویت دووبارە خزمەتی یانەی بەرشلۆنە بکەم و هەستدەکەم ئەو گڕوتین و هێزەم تێدایە بەم کارە هەڵبستم، پلانمان هەیە بەرشلۆنە بگەڕێنینەوە لوتکە، ئەگەر من هەڵببژێرن دەبێتە قورسترین تاقیکردنەوە لە ژیانمدا و بە ئازایەتی و بوێرییەوە یانەکە باشتر و باشتر دەگڕێنینەوە”.

هەروەها لەبارەی کڕینی یاریزانی نوێ یاخود فرۆشەوە دەڵێت، ” وەک ڕێزێک بۆ یاریزانە باشەکانی یانەکەمان هیچ شتێک لەو بارەیەوە ناڵێین، پێویستە ڕێزی زیاتر لە ڕۆناڵد کومان بگرین”.

خوان لاپۆرتا لە کاتی پێشکەشکردنی وتاری خۆکاندیدکردن

لە وەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی گواردیۆلا، دەڵێت: هیواخوازین بگەڕێتەوە و ڕۆژێک لە ڕۆژان بەیەکەوە نازناوەکان بچنینەوە، بەڵام دەزانم لە یانەکەی بەختەوەرە و لە ئێستادا بژاردەیەک نییە بۆ ئێمە، نە ئەو و نە تیکسیکی بیگریستاین”.

لە کۆتاییدا لاپۆرتا دووپاتیدەکاتەوە، هەوڵدەدەن ڕێچکەی یۆهان کرۆیف بگەڕێننەوە، ئەو کەسایەتییەی یانەکەی لە ئاستێکەوە بردە ئاستێکی دیکە و سەردەمی بەختەوەری یانەکەی نوسییەوە.

بابەتی پێشتر

عێراق دەیەوێت كۆتایی بە بەهەدەردانی گازی سروشتی بهێنێت

بابەتی دواتر

بەهۆی پۆستێکی ئینستاگرامەوە ئەگەر هەیە کاڤانی سڕبکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆخی شتیگن ئاساییە

پێکانەکەى شتیگن قورس نییە و بۆ یاریی داهاتووی بەرشلۆنە ئامادە دەبێت. بەهۆی ئەو ئازارەوەى لە پشتیدا دروستبوو، شتیگن…
Total
0
Share