“هەفتەی دۆزەخ” چاوەڕوانی یاریزانانی یونایتد دەکات

ئێریک تین هاگ، ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد لە هەفتەی داهاتووەوە دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی، ئامادەکاریشی بۆ کامپێکی مەشقوڕاهێنانی ئێسکشکێن کردووە.

ڕۆژنامەی “زە سەن” ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی “کارینگتن-ناوچەی مەشقەکانی یونایتد” لیستێک لە کار و فەرمانەکانی ئێریک تین هاگ-یان سەبارەت بە مەشقوڕاهێنانە ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی نوێ بەدەست گەیشتووە.

لە لیستەکەدا مەشقی سەربازی ئێسکشکێن لە ژێر ناونیشانی “هەفتەی دۆزەخ” هەیە کە هەمان ڕاهێنانی هێزە سەربازییەکانی بەریتانیایە.

تین هاگ پێیوابووە، بەم شێوە ڕاهێنانە ڕۆحیەتی یاریزانان و توانا جەستەییەکانیان بەهێزتر دەکات، هەروەها گرێنتی دووبارە نەبوونەوەی شکستە جەستەییەکانی وەرزی داهاتوو دەکات.

“زە سەن” نووسیویەتی، تین هاگ باوەڕی بە توانای پێکهاتەکەیەتی لە کێبڕکێکان بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی “پریمەرلیگ”، تەنانەت لە ئەگەری نەکڕینی یاریزانە داواکراوەکاندا هیچ ناڕەزاییەک دەرنابڕێت.

بابەتی پێشتر

ئێنریکی بۆ پاریس: مباپێ بڕوات، ئەم یاریزانەم دەوێت

بابەتی دواتر

تەنها یەک بژاردە لەبەردەم لوکاکو-دا ماوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share