(ڤیدیۆ) ئینته‌ر میلان گه‌یشته‌ (16) و به‌رشلۆنه‌ی ڕه‌وانه‌ی “یوروپالیگ” کرد

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 به‌رده‌وامی هه‌بوو، ئینته‌ر میلان هاوشانی بایرن میونشن سه‌رکه‌وتنی بۆ قۆناغی (16) مسۆگه‌رکرد، کله‌ب بروجی به‌لجیکی_یش له‌ گرووپی دووه‌م بلیتی هه‌مان قۆناغی بڕی.

یانه‌ی ئینته‌ر میلانی ئیتاڵی له یاریگای‌ “جوسێپی میاتزا” میوانداریی ڤیکتۆریا پلزنی چیکی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی چوار گۆڵی بێوه‌ڵام له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی سیمۆنی ئینزاگی کۆتاییهات.

گۆڵه‌کان له‌ خوله‌که‌کانی 35، 42، 66، 87 له‌لایه‌ن هێنریک میخیتاریان و ئیدین دزیکۆ (دوو گۆڵ)، ڕۆمێلو لوکاکوه‌وه‌ تۆمارکران.

له‌ یارییه‌کی دیکه‌دا، یانه‌ی پۆرتۆی پۆرتوگالی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا به‌رامبه‌ر کله‌ب بروجی به‌لجیکی یاریکرد و به‌ ئه‌نجامی چوار گۆڵی بێوه‌ڵام بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد‌.

گۆڵه‌کان له‌ خوله‌که‌کانی 33، 57، 60، 70 له‌لایه‌ن مه‌هدی تاریمی (دوو گۆڵ)، ئیڤانیڵسن، ستیفن ئانتۆنیسه‌وه‌ تۆمارکران.

به‌پیی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کان، ئینته‌ر میلان توانی بلیتی دووه‌می کۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م به‌ره‌و قۆناغه‌ یه‌کلاکه‌ره‌وه‌کان ببڕێت، به‌و شێوه‌یه‌ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌ر له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بایرن میونشن ماڵئاوایی له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا کرد.

هه‌روه‌ها له‌ کۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مدا، یانه‌ی کله‌ب بروج  سه‌رکه‌وتنی بۆ قۆناغی (16) به‌ده‌ستهێنا و کێبڕکێی پله‌ی دووه‌می خسته‌ یاریگای یانه‌کانی دیکه‌وه‌..

 

کۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م

کله‌ب بروج 10 خاڵ

پۆرتۆ 9 خاڵ

ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید 4 خاڵ

بایه‌ر لیڤه‌رکوزن 3 خاڵ

 

کۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م

بایرن میونشن 12 خاڵ

ئینته‌ر میلان 10 خاڵ

به‌رشلۆنه‌ 4 خاڵ

ڤیکتۆریا پلزن 0 خاڵ

بابەتی پێشتر

ناوی ژمارەیەك لە وەزیرانی كابینەی نوێی حكومەت ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

كەشناسی: باران لە پایزدا ناگاتە ئاستی تێكڕایی و لە زستاندا زیاددەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share