بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی ئەمساڵ بكرێت و چاوەڕواندەكرێت لە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە بەڕێوەبەرایەتیی ژمێركاری مووچە لە وەزارەتی دارایی داوا لە گەنجینەكان بكات كە بڕی پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی 10 بەرزبكەنەوە.
لە زانیارییەكاندا هاتووە، تا ئێستا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ژمێركاری وەزارەتی داراییەوە ئەو داواكارییە ئاراستەی گەنجینەكان نەكراوە دوای ئەوەی داواكارییەكە دەخرێتە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەكان ئەو كات دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، مووچەی مانگی 10ی ئەمساڵی فەرمانبەران بە هەمان خشتە و میكانیزمی مووچەی مانگی نۆ دەدرێت.