سەعید كاكەیی: پارتی زەرەرمەندی یەكەمە لە دابەشكردنی 5 كورسیی پێكهاتەكان بەسەر پارێزگاكاندا

ئەندامێكی پێشووی ئەنجومەنی كۆمسیاران رایدەگەیەنێت، پارتی زەرەرمەندی یەكەمە لە دابەشكردنی پێنج كورسیی پێكهاتەكان بەسەر پارێزگاكاندا و دەشڵێت، ” پارتی دەیەوێت هەموو كورسیی پێكهاتەكان بۆ خۆی قۆرخبكات”.

سەعید كاكەیی ئەندامێكی پێشووی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بەپێی ئەو بڕیارەی ئەمڕۆی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن دوو كورسیی كۆتا لە هەولێر یەكێكیان بۆ مەسیحییەكانە و یەكێكیان بۆ توركمان و لە سلێمانی یەكێك بۆ مەسیحییە و یەكێك بۆ توركمان و كورسییەكەی دهۆك بۆ ئەرمەنەكان دەبێت.

وتیشی، “پارتی زەرەرمەندی یەكەمە لە دابەشكردنی 5 كورسیی پێكهاتەكان بەسەر پارێزگاكاندا و دەیەوێت سەرجەم كورسیی پێكهاتەكان بۆ خۆی هاوشێوەی پێشتر قۆرخبكات لەو بڕیارەی ئەمڕۆش زەرەرمەندی یەكەمە و جگەلەوەش بڕیارەكەی دەستەی دادوەری كێشەی كورسیی پێكهاتەكانی چارەسەركرد”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی پیاوان: ساڵی رابردوو 611 پیاو لەلایەن ژنەکانیانەوە توندوتیژییان بەرامبەر کراوە

سەرۆکی یەکێتیی پیاوان، رایگەیاند، ساڵی رابردوو 611 پیاو لەلایەن ژنەکانیانەوە توندوتیژییان بەرامبەر کراوە. بورهان عەلی، سەرۆکی یەکێتیی پیاوانی…
Total
0
Share