“فیفا” پێنج گۆڕانکاری گەورە لە یاساکانی تۆپی پێدا دەکات

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان “فیفا’، پێنج گۆڕانکاریی گەورە لە یاسا کارپێکراوەکانی بواری تۆپی پێدا دەکات.

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی وردەکاری ئەو پێنج یاسایەی ئاشکرایکردووە، کە لەلایەن ئەنجومەنی نێودەوڵەتی تۆپی پێوە تاوتوێکراوە و بڕیارە وەک سەرەتایەک ئەو یاسایانە لە خولەکانی لاوانی سوید تاقیبکرێتەوە.

گۆڕانکارییەکان بریتین لە:

یەکەم: “ئۆف ساید” کاتێک هەژماردەکرێت کاتێک یاریزانی هێرشبەر بە تەواوی جەستەی دوایین بەرگریکاری تێپەڕاندبێت، واتا تێپەڕاندنی دەست و قاچ و تەنها ئەندامێکی جەستە نابێتە “ئۆف ساید”.

دووەم: بەکارهێنانی پێوەرێکی نوێی کاتی زیادکراو هاوشێوەی باسکە، ئەو تۆپانەی دەچێتە دەرەوەی یاریگا لەلایەن ئامێرێکی تایبەتەوە هەژماردەکرێت و دەخرێتەوە سەر کاتی یاسایی، بەو جۆرە هەموو یارییەک (90 خولەک)ی تەواو دەبێت.

سێیەم: دەبێت ئاهەنگەکانی تۆمارکردنی گۆڵ لە 90 چرکە زیاتر نەبێت.

چوارەم: هیچ گۆڵپارێزێک لەکاتی لێدانی سزادا بۆی نییە بێتە دەرەوەی گۆڵ و سەرنجی یاریزانی لێدەر ڕابکێشێت، یاخود لەسەر هێڵ بجوڵێت و بکێشیت بە تۆڕ و داری گۆڵدا، تەنانەت ئاهەنگگێران قەدەغەیە و سزای لەسەردەبێت.

پێنجەم: ڕەتکردنەوەی هەر گۆڵێک، ئەگەر بێتو تیمی یەدەگی هەمان تیم (تیمی گۆڵکار) هاتبێتە نێو یاریگاوە.

بابەتی پێشتر

دهۆك: لە رۆژانی جەژندا 6 كەس گیانیان لەدەستداوە

بابەتی دواتر

گەشتوگوزاری سلێمانی: لە ماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە 113 هەزار گەشتیار هاتوونەتە شارەکە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆناڵدۆ هەڕەشە دەكات

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پێیوایە تیپەكەی لەتوانایدا هەیە بەسەر هەموو ڕكابەرەكانیدا سەربكەوێت ئەگەر یەكگرتوو بن. پاش تۆماركردنی سێ گۆڵ بەرامبەر…
Total
0
Share