ئێنریکی (43) دەکات بە (20) و هێشتا بۆمبی دیکە بەڕێوەیە

یانەی پاریس سان جێرمان لە مێرکاتۆی هاوینی 2023دا کاراترین یانە بووە لەنێو یانە گەورەکاندا، بڕیاریشە گرێبەستێکی دیکە واژۆ بکەن.

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی لەبارەی گواستنەوەکانی پاریس سان جێرمانەوە نووسیویەتی، هێشتا دەرگای گواستنەوەکانیان دانەخستووە و بەنیازن بۆمبێکی دیکە بتەقێنن، ئەویش کڕینی بێرناردۆ سیلڤای پۆرتوگالی و ئەستێرەی مانچستەر سیتییە بە (80) ملیۆن یورۆ.

ڕۆژنامەی “سپۆرت”یش نووسیویەتی، لە ئێستادا پاریس خاوەنی 43 یاریزانە، لویس ئێنریکی دەبێت لە ماوەیەکی کورتدا ئەو ژمارەیە بۆ (20 یان 23) کەم بکاتەوە.

زۆری ڕێژەی یاریزانانی پاریس بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە چەندین یاریزان ماوەی خواستیان کۆتاییهاتووە و گەڕاونەتەوە و شەش یاریزانی دیکەشیان کڕیوە، لە بەرامبەردا تەنها چوار یاریزانیان فرۆشتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ له‌ چوارینه‌کانی به‌رده‌وامه‌ و بلباوی به‌ چوار گۆڵ تێپه‌ڕاند

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 26ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیک بلباو…
Total
0
Share