سبەی باراندەبارێت.. كوێ دەگرێتەوە؟

بارانی بروسكاوی لە هەرێمی كوردستان دەبارێت و لە چەند ناوچەیەك لێزمەباران دەبێت.

دەستەی كەشناسیی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد، باراندەبارێت.

بەپێی راگەیەندراوی كەشناسی، لە 24 كاتژمێری داهاتوودا باران لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی باكووری خۆرئاوا و ناوەڕاستی عێراق دەبارێت.

دەستەی كەشناسیی عێراق دەڵێت، “لە سبەینێ پێنجشەممەوە شەپۆلێكی نمەباران دەستپێدەكات و پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە، لە هەردوو ناوچەی باكوور و ناوەڕاست نمەبارانی بروسكاوی دەبارێت و كەشی ناوچەكانی باشوور هەور دەبێت”.

جیاواز لە پێشبینییەكانی دەستەی كەشناسیی عێراق، سادق عەتییە شارەزای بواری كەشناسی پێشبینیدەكات بارانەكەی سبەینێ لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان هەندێك كات بگۆڕێت بۆ لێزمەباران.

بابەتی پێشتر

دوو رۆژ ژنێکیان لێوونبوو لە سکی مارێکدا دۆزییانەوە

بابەتی دواتر

44 هەزار تۆن برنج گەیشت و بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share