دوو رۆژ ژنێکیان لێوونبوو لە سکی مارێکدا دۆزییانەوە

لە ناوچەی گامبی ئیندۆنیزیا، ژنێک بۆ ماوەی دوو رۆژ لە دارستانێکدا دیار نامێنێت و دواتر لە سکی مارێکدا دەیدۆزنەوە.

رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ” لە ناوچەی گامبی لە ئیندۆنیزیا ژنێکی تەمەن 54 ساڵان، دوای ئەوەی دەچێتە دارستانی نزیک ماڵەکەی خۆی، بەڵام دیار نامێنێت و هەر زوو دانیشتوانی ناوچەکەش پۆلیس لە رووداوەکە ئاگادار دەکەنەوە و ماوەی دوو رۆژ گەڕان و پشکنین دەستپێدەکەن”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “کاتێک یەکێک لە تیمەکانی گەڕان بە ناو دارستانەکەدا دەگڕێن، مارێکی گەورە دەبینن کە سکی بە شێوەیەکی نامۆ هەڵاوساوە، بۆیە گومانی لێدەکەن کە ژنەکەی قووت دابێت”.

ئاشکراشی کردووە، “پۆلیس مارەکەیان کوشتووە و دوای دوو کاتژمێریش سکیان هەڵدڕیوە و تەرمی ژنەکەیان تێدا دۆزیوەتەوە، دوای بردنی تەرمەکەش بۆ پزیشکی دادی دەرکەتووە مارەکە سەرەتا ژنەکەی گەستووە و کوشتوویەتی دواتر قووتی داوە”.

رووداوەکە ترسی لە دڵی بەشێک لە دانیشتوانی ناوچەکە دروستکردووە، بە وتەی بەرپرسانیش بەشێک لەو مارانەی لە ناوچەکەدا هەن ئاژەڵ و تەنانەت مرۆڤیش قووت دەدەن.

 

بابەتی پێشتر

شەش هەڵە کە لەکاتی پاراستنی قژی تەنکدا لێی دووربکەوەرەوە

بابەتی دواتر

سبەی باراندەبارێت.. كوێ دەگرێتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share