شەش هەڵە کە لەکاتی پاراستنی قژی تەنکدا لێی دووربکەوەرەوە

کاتێک قژت زیندوویی و چڕییەکەی لەدەست دەدات، بەدوای ئەو خووە خراپانەدا بگەڕێ کە دەکرێت ببێتە هۆی ئەم کێشەیە.

هەندێک کەس لە لەدایکبوونەوە قژی تەنکیان هەیە کە هۆکارەکەی بۆماوەییە، بەڵام هەموو جۆرە قژێک دەکرێت بەهۆی هۆکاری جۆراوجۆر بگۆڕێت بۆ تەنک و بێهێز، لەوانە، گۆڕانکاری لە هۆڕمۆنەکان، پیربوون، فشاری دەروونی، هۆکاری ژینگەیی، هەروەها ئەو هەڵانەی کە لەکاتی گرنگیدان بە قژدا ئەنجامی دەدەین.

باوترین ئەو هەڵانە چین؟

1- کۆکردنەوە و بەستنی قژ لەکاتێکدا شێدارە، قژ لە شێداریدا ناسکە و زیاتر تووشی شکان دەبێت.

2- بەباشی وشكنەكردنەوە، وشككردنەوەی قژ هەنگاوێكی گرنگە بۆ پاراستنی زیندووییەكەی، بەڵام كەم كەس هەیە بە دروستی ئەنجامی بدات، زۆربەمان قژ لە سەرەوەی بەرەو خوارەوەی قژ وشکدەکەینەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی چڕییەکەی لەدەستبدات.

3- رێگەدان بە زۆر گەشەكردنی: درێژی زۆری قژ ڕەنگە ببێتەهۆی ئەوەی تەنك بێت، بۆیە باشتر وایە درێژی قژ بە مامناوەندی بمێنێتەوە.

4-بەكارهێنانی ئەو بەرهەمانەی كە كێشی قژ دەكەن:

باشترین بەرهەمەكان بۆ گرنگیدان بە قژی تەنك ئەوانەن كە فۆرمولەی سووكیان هەیە، بۆیە پارێزگاری دەكرێت لە شامپۆ و كۆندیشنەر و ماسک و زەیتەكان دووربكەونەوە كە فۆرمولەی دەوڵەمەندیان هەیە.

5- زۆر خاوکردنەوەی قژ، دەبێتە ھۆی ئەوەی تەنکتر بێت لەوەی ھەیە، بەو پێیەی زیندوویی و قەبارەی لەدەست دەدات.

6-بەکارهێنانی زۆر لە بەرهەمەکانی ڕێکخستن و ڕەنگکردنی زۆر: زیاد بەکارهێنانی بەرهەمەکانی ستایلکردن ئەنجامێکی دژدەدات، تەنانەت ئەگەر ئەم بەرهەمانەش بۆ سروشتی قژ گونجاو بن، زۆر بەکارهێنانی زیان بە قژ دەگەیەنێت لەبری ئەوەی سوودی هەبێت.

بابەتی پێشتر

ژینگەی عێراق هۆشداری لە ماددەی تیشکدەری مەترسیدار دەدات لە کەناراوەکاندا

بابەتی دواتر

دوو رۆژ ژنێکیان لێوونبوو لە سکی مارێکدا دۆزییانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share