میوەیەكی بێ “ناوبانگ” خاوەن نازناوی دەوڵەمەندترین سەرچاوەی خۆراكی-یە

هیچ كات پرسیارت كردووە ئایا ئەو میوەیەی “بە تەندروسترین” دادەنرێت كامەیە؟ رەنگە مێشكت یەكسەر بۆ پرتەقاڵ بچێت بەهۆی بوونی ڤیتامین سی و ریشاڵ، یان بۆ هەنار بەهۆی سوودە دژە ئۆكسێنەر و دژە هەوكردنەكانیەوە.

نەخێر، بەڵكو میوەیەكی بێ ناوبانگ نازناوی “بەسوودترین خۆراك لە جیهاندا”ی لە لیستی “بی بی سی” پێدراوە، كە پلەیەكی خۆراكیی بەرزی وەرگرتووە و گەیشتووەتە 96 لە 100.

چیریمۆیا (Cherimoya)

– خاوەن بەرزترین ریزبەندییە و هیچ خۆراكێك لە پێشییەوە نییە جگە لە بادەم، كە 97 خاڵی هەیە.

– بەناوبانگە بەوەی دەوڵەمەندە بە شەكر و ڤیتامینەكانی “ئەی، سی، بی 1، بی 2” و پۆتاسیۆم.

– زۆرجار بە “سێوی كاستەر” ناودەبرێت، بەهۆی ناواخنە كرێمییەكەیەوە.

– لە دەرەوە وەك میوەیەكی سەوزی شێوە بەرز و نزم دەردەكەوێت و توێكڵێكی رەقی هەیە، بەڵام لە ناوەوەیدا خواردنێكی كرێمیی شیرین بوونی هەیە.

– دژە ئۆكسانە و دەوڵەمەندە بە ریشاڵ، ڤیتامینەكان و كانزاكان، ئەمە واتە سوودبەخشە بۆ سیستمی بەرگریی لەش و یارمەتیدەر دەبێت لە كەمكردنەوەی هەوكردن و تەندروستیی چاو و دڵ باشدەكات.

– زۆر سوودبەخشە بۆ هەرس و پارێزگاری لە تەندروستیی ریخۆڵە.

– پێكهاتەی فیلافۆنوید-ی تیایە كە تایبەتمەندیی دژە شێرپەنجە لەخۆدەگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین جامی جیهانی بباتەوە هاوسەری یاریزانەکان چی دەکەن؟

خۆشەویستی یەکێک لە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین رایگەیاند، گەر هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، سەرجەمیان تاتۆیەک لەسەر جەستەیان دەکوتن. خۆشەویستی…
Total
0
Share