سوودێكی نوێی گەنمەشامی دۆزرایەوە

گەنمەشامی

زۆرێك لە ئێمە حەز بە خواردنی گەنمەشامی دەكەین، بەتایبەت لە كاتی بینینی فیلم یان سەیركردنی بەرنامە تەلەفزیۆنییەكان لەگەڵ خێزان و هاوڕێیان، بەڵام پێدەچێت ئەم خۆراكە سودێكی دیكەشی هەبێت كە پێشتر هەرگیز بیری لێنەكراوەتەوە.

بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ ماددەی دابڕ (عازل)ی دروستكراو لە گەنمەشامی كەم تێچووترە، زیاتر بەرگەگرە و هاوڕێی ژینگەیە بەراورد بە جۆرەكانی دیكەی دابڕی كلاسیكیی دروستكراو لە ماددەی پلاستیك یان ڕیشاڵە كانزاییەكان.

ئەمەش دوای ئەوە هات تیمێكی توێژینەوە لە كۆلێجی زانستی دارستان و ژینگەی دارستانەكان لە زانكۆی گۆتنگن-ی ئەڵمانی بەمدواییە سەركەوتووبوو لە دروستكردنی پلێتی دابڕی دروستكراو لە دەنكی گەنمەشامی، بە تایبەتمەندی دابڕی باشی گەرمی و پارێزگاری لە سوتان.

بەپێچەوانەی ماددە پتڕۆڵییە كلاسیكییەكان، ئەم ماددە ڕووەكی و هاوڕێیەی ژینگە، تایبەتمەندیی بەرگرتنی ئاوی هەیە، وەك ئەوەی سایتی (earth.com) بڵاویكردووەتەوە.

بەپێی وتەی عەلی ڕەزا خرازیپور، پرۆفیسۆر و سەرۆكی تیمی توێژینەوەكە، ماددە نوێیەكە تێچوویەكی كەمتری هەیە و دەتواندرێت لەبواری پیشەسازی دابڕی خانوودا بەكاربهێندرێت.

هەروەك بەمدواییە زانكۆی گۆتنگن ڕێككەوتنێكی كردووە لەگەڵ گروپی Bachl، كە كۆمپانیایەكی ئەڵمانی تایبەت بە كەلوپەلەكانی بیناسازییە، لەپێناو بەبازاڕكردنی بەرهەمە نوێیە داهێنراوەكە.

ماددەی دابڕ پێویست خاوەن تایبەتمەندی دابڕی باشی گەرما و پارێزگاری بێت لە سووتان، هەروەك پێویستە سەرلەنوێ بەكارهێنانەوەی ئاسان بێت.

لە بەرامبەردا ماددە دابڕە كلاسیكییەكان كە ئێستا لە بازاڕەكاندا هەن كاریگەریی نەرێنیی گەورەیان لەسەر ژینگە هەیە، ساڵانە دەبنە هۆی دروستكردنی 10%ی دەردراوەكانی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن لەسەر ئاستی جیهاندا.

بابەتی پێشتر

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى بۆ فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه‌: سڵ له‌ تیرۆرستان نەکەنەوە، ئارامی و ژیانی خەڵک بپارێزن

بابەتی دواتر

دوای 100 ڕۆژ لە دەسەڵاتی تاڵیبان چی لە ئەفغانستان گۆڕاوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share