خانەوادەی د. كازم فاروق ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنن، د. كازم لە ژیاندا ماوە، بەڵام بەهۆی ناجێگیریی دۆخی تەندروستییەوە لە ئێستادا لە دەرەوەی وڵات چارەسەری پزیشكی وەردەگرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی خانەوادەكەی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە و ڕایانگەیاندووە، لە دوای هەواڵپرسین و تەلەفۆن و خەمخۆریی ئێوەی ئەزیز، بەپێویستی دەزانین بە ھەموو خۆشەویستانی ڕابگەیەنین د. كازم فاروق لە ژیاندا ماوە، بەڵام بەھۆی ناجێگیریی دۆخی تەندروستییەوە لە ئێستادا لەدەرەوەی وڵات چارەسەری پزیشكی وەردەگرێت.