(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند و پاریس و به‌نفیکا بلیتی (16)یان بڕی و میلان بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستیپێکرد، بوروسیا دۆرتمۆند هاوشانی مانچسته‌ر سیتی سه‌رکه‌وتنی بۆ قۆناغی (16) مسۆگه‌رکرد و ئه‌ی سی میلان‌ هیوای بۆ گه‌ڕایه‌وه‌.

یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی له یاریگای‌ “سیگناڵ ئێدونا پارک” میوانداریی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی کرد، یارییه‌که‌ به‌بێ گۆڵ کۆتاییهات.

له‌ یارییه‌کی دیکه‌دا، یانه‌ی میلانی ئیتاڵی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا به‌رامبه‌ر دینامۆ زاگریبی کرواتی یاریکرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی چوار گۆڵی بێوه‌ڵام له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی یاریزانانی ستیفانۆ پیۆلی کۆتاییهات، گۆڵه‌کان له‌ خوله‌که‌کانی 39، 49، 59، 69 له‌لایه‌ن ماتیۆ گابیا، ڕافائێل لیاو، ئۆلیڤێر جیرو، ڕۆبێرت لیوبیچیچ (به‌هه‌ڵه‌)‌ تۆمارکران.

له‌ یارییه‌کی گرنگی دیکه‌دا، پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی گۆڵبارانی ماکابی حه‌یفای ئیسرائیلی کرد و یاریی نێوانیان (7-2) کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی پاریس له‌ خوله‌که‌کانی 19، 32، 35، 44، 64، 67، 84 له‌لایه‌ن لیۆ مێسی (دوو گۆڵ)، کیلیان مباپێ (دوو گۆڵ)، نێیمار، شیان گۆڵدبێرگ (به‌هه‌ڵه‌)، کارلۆس سۆلێره‌وه‌ تۆمارکران.

کۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌م گه‌ڕێکی ئاگرینی به‌ڕێکرد، له‌ یاریگای “دا لوز” یانه‌ی به‌نفیکا به‌ ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ سێ گۆڵ له‌ یوڤانتۆسی برده‌وه‌.

گۆڵه‌کانی به‌نفیکا له‌ خوله‌که‌کانی 17، 28، 35، 50 له‌لایه‌ن ئه‌نتۆنیۆ سیلڤا، جواو ماریۆ، ڕافا سیلڤاوه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌کانی بیانکۆنێری له‌ خوله‌که‌کانی 21، 77، 79 له‌لایه‌ن مۆیس کین، ئارکادیۆز میلیک، ویستۆن ماکینی-یه‌وه‌ تۆمارکران.

 

کۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م

له‌ گرووپی پێنجه‌مدا، چێڵسی سه‌رکه‌وتنی مسۆگه‌رکرد و بلیتی دووه‌می گرووپه‌که‌ له‌ نێوان میلان و سالزبۆرگ-دایه‌.

✅ چێڵسی 10 خاڵ

◀ میلان 7 خاڵ

◀سالزبۆرگ 6 خاڵ

❎ دینامۆ 4 خاڵ

 

کۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م

ڕیاڵ مه‌درید پێشتر بلیتی قۆناغی (16)ی بڕیوه‌ و یاریی داهاتووی له‌ یاریگای خۆیدا به‌رامبه‌ر سێڵتیکه، لووتکه‌ی گرووپه‌که‌ له‌ده‌ستی خۆیدایه‌ و لاپیزیک و شاختار کێبڕکێی بلیتی دووه‌م ده‌که‌ن.

✅ ڕیاڵ مه‌درید 10 خاڵ

◀ لایپزیک 9 خاڵ

◀شاختار 6 خاڵ

❎ سێڵتیک 2 خاڵ

 

کۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌م

له‌ کۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌مدا سه‌رکه‌وتووان ده‌رکه‌وتن، دۆرتمۆند ومان سیتی گه‌یشتنه‌ قۆناغی (١٦)، سیتی یه‌که‌م و دۆرتمۆند دووه‌می گرووپه‌که‌ بوون.

✅ مان سیتی 11 خاڵ

✅ دۆرتمۆند 8 خاڵ

❎ ئیشبیلیه‌ 5 خاڵ

❎ کۆپنهاگن 2 خاڵ

 

کۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌م

پاریس سان جێرمان و به‌نفیکا سه‌رکه‌وتن بۆ قۆناغی (١٦)، یوڤانتۆس ماڵئاوایی له‌ خوله‌که‌ کرد و له‌ گه‌ڕی شه‌شه‌مدا یه‌که‌م ودووه‌می گرووپ له‌نێوان پاریس و به‌نفیکا یه‌کلایی ده‌بێته‌وه‌.

✅ پاریس سان جێرمان 11  خاڵ

✅  به‌نفیکا 11 خاڵ

❎ یوڤانتۆس 3 خاڵ

❎ ماکابی حه‌یفا 3 خاڵ

بابەتی پێشتر

نرخی كارتی كارەبا لە 10 هەزار دینارەوە دەستپێدەكات تاوەكو 100 هەزار دینارە

بابەتی دواتر

نەدیم زەهاوی پۆستێکی نوێی لە بەریتانیا پێدەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share