دەرچووانی پەروەردەی تایبەت وەک وانەبێژ دادەمەزرێنرێن

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کۆیە سەرجەم دەرچووانی دانەمەزراوی پەروەردەی تایبەت ئاگاداردەکاتەوە، کە ئەگەر دەیانەوێت وەک وانەبێژ دابمەزرێن پەیوەندییان پێوەبکەن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا پەروەردەی کۆیە بڵاویکردووەتەوە، هەر دەرچوویەکی دانەمەزراوی پەروەردەی تایبەت، دەیەوێت وەک وانەبێژ لە قوتابخانەکاندا دابمەزرێن پەیوەندی بە بەشی پلاندانانی پەروەردەی کۆیەوە بکات.

لە هەرێمی کوردستان زیاتر شەش هەزار دەرچووی پەروەردەی تایبەت هەن و حکومەتی هەرێمیش بڕیاری دامەزراندی بەشێک لەو مامۆستایانەی داوە، مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت بەپێی پێویستیی قوتابخانەکان دابەشدەکرێن بەسەر ئەو شوێنانەی زۆرترین پێویستییان پێیەتی.

بابەتی پێشتر

ڕزگاركردنی شەش ڕفێندراوی دیكەی ئێزدی لە دەستی داعش ڕاگەیەندرا

بابەتی دواتر

سودانی داوای دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share