بەرپرسێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ڕێگای پڕۆژەیاساكەوە كاردەكرێت پێدانی دەرماڵەی خوێندكاران بكرێتە یاسا و لە پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندبكرێت.
د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم لە لێدوانێكدا لە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پڕۆژەیاسایەكمان ناردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی شورای هەرێم كە پێدانی دەرماڵەی خوێندكاران بە یاسایی بكرێت و حكومەت پەسەندی بكات و لەو ڕێگایەوە بنێرێتە پەرلەمان كە دەنگی لەسەر بدرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، داوامانكرد ئەو حەوت ملیارەی ساڵی ڕابردوو خەرجكراوە بۆ ئەمساڵیش بۆمان خەرجبكرێت تا ئەو كاتەی پڕۆژەیاساكە پەسەنددەكرێت.