چۆکلاتە لە ساردکەرەوەدا هەڵمەگرە و بە هەڵە مەیخۆ

لە ڕوانگەی پسپۆڕانی بواری خۆراکەوە، ملیۆنان کەس چۆکلاتە بە شێوەیەکی هەڵە دەخۆن، لە سەرووی ڕیزبەندیی هەڵەکانیشەوە هێشتنەوەیەتی لە ساردکەرەوەدا.

پسپۆڕان ئامۆژگاریمان دەکەن کە نابێت چۆکلاتە لە ساردکەرەوەدا هەڵبگیرێت لەو شوێنانەی کە ئاستی شێی زۆر بەرزە، پێویستە لە پلەی گەرمی گونجاودا هەڵبگیرێت کە 18 پلەی سەدی بێت.

نیشانەکانی ڕوونەکانی کە دەریدەخەن چۆکلاتە بە شێوەیەکی نادروست هەڵگیراوە بریتییە لەوەی کە لێوارێکی تیژی نییە کاتێک دەیشکێنیت، بەڵکو بە شێوەیەکی نایەکسان دەشکێت یان زۆر خێرا لە دەستدا دەتوێتەوە.

مەترسییەکانی تری هەڵگرتنی چۆکلاتە لە ساردکەرەوەدا بریتییە لە ئۆکساندن و گواستنەوەی تام و بۆن بۆ چۆکلاتەکە.

توێژینەوەیەک کە دوو هەزار کەسی پێگەیشتوو بەشدارییان تێداکردووە و لەلایەن کۆمپانیایەکی چۆکلاتەوە ئەنجامدراوە، دەریدەخات 78%ی خەڵک شوکولاتە لەناو ساردکەرەوەدا هەڵدەگرن.

ئاماژە بەوەشکراوە کە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ باشترین کاتە بۆ خواردنی چۆکلاتە چونکە کاکاو کافاین و شەکری تێدایە، ئەمەش وادەکات پێش نانخواردنی نیوەڕۆ تازەگەرییەکی باش بێت بۆ جەستە.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: وەزارەتی كارەبا خۆی 15 هەزار فەرمانبەری هەیە و كەرتی تایبەت بەڕێوەی دەبات

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك بۆ سەرجەم خوێندكاران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share