وەزیری بەرگریی بەریتانیا: رێگەنادەین دەریای سوور ببێتە ناوچەیەکی قەدەغەکراو

وەزیری بەرگریی بەریتانیا رایگەیاند، “ناتوانرێت رێگە بدرێت دەریای سوور ببێتە ناوچەیەکی قەدەغەکراو و وڵاتەکەی پابەندە بە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان بۆ پاراستنی رێڕەوی بازرگانی جیهانی”.

گرانت شاپس، وەزیری بەرگریی بەریتانیا لە لێدوانێکیدا ئاماژە بەوە دەکات، “ئاگادارین بەهۆی ئەو هێرشانەی کە دروستبووە کۆمپانیا گەورەکان خۆیان لە بەزاندنی دەریای سوور بەدوور دەگرن”.

ئەوەشی خستەڕوو، “ناتوانین رێگە بدەین هیچ ناوچەیەکی دەریایی ببێتە ناوچەیەکی قەدەغەکراو بەتایبەتی دەریای سوور، هەروەها ئەم هێرشانە هەڕەشەیەکی راستەوخۆن بۆ سەر بازرگانی نێودەوڵەتی و ئاسایشی دەریایی”.

ئەو وەزیرەی بەڕیتانیا جەختیلەوە کردەوە، “لەندەن پابەندە بە بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێک لەو ناوچانە بۆ پاراستنی رێڕەوی ئازادی بازرگانی لە جیهاندا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: هیچ کەسێک بەتەواوی پارێزراو نابێت تاوەکو هەمووان هەلی وەرگرتنی ڤاکسینیان نەبێت

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی جەخت لە گرنگیی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا دەکاتەوە بۆ ئەو کەسانەی بەرگریی جەستەیان لاوازە لەگەڵ…
Total
0
Share